:just a slave: part 11

859 168 87
                                        





Christa
——————

دوای ئەوەی کە جۆش ئەو رۆژە پێ وتم،بەدوای شوێنەکە گەرام و دۆزیمەوە،ئەمرۆش لەدوای ئەوەی روویدا بێ بیر کردنەوە،تاکە شت کە ویستم بیکەم راکردن بوو.

بێ ھیوای و ئازار دڵمی داگرتبوو،وا ھەستم ئەکرد کە ھیچ داھااتوویەک لەم کۆشکە نییە،من تەنھا خەیەڵم کرد،بروام بە چەن شتێکی بێ مانا کرد،ئێستەش کۆتای پێ ئەھێنم لێرە را ئەکەم ھەرچۆنێک بێت.

رامەکرد و رامەکرد لەو تونێلە تاریکە بێ ئەوەی بزانم بەرەو کوێ ئەروا،بێ ئەوەی بزانم لە کوێم

ھەتا زیاتر ئەرۆشتم زیاتر ترس و پەشیمانی لە دڵم دروست ئەبوو

ئەموت بۆ ئەوەنە توورەبووم و ئەم رێگە خۆ کوژیییەم ھەڵبژارد بەڵام ئەو ئازارەی لەدڵم بوو دوای بینینی ئەو دوانە پێکەوە ھیچ بە ساختە و درۆ نە ئەچوو

ئازارێکی راستی بوو،ئازارێک بوو کە کۆتای نە ئەھات،بەردەوام ئەو دوانەم لەبەر چاو بوو،وەک ئەوەی خیانەتیان لێکردبێتم،بەڵام ئەو راستیەی لەوە تاڵ ترە ئەوەیە کە ھیچ لە نێوان من و سێھون نیە.

لەگەڵ ئەوەش ھەر کاتێک ئەو ئەبینم،وا ھەست ئەکەم ئەو ھی منە،بەڵام ھیچ شتێکی ئەوھانییە،وەک و وتم من تەنھا خەیاڵ ئەکەم.

دوای رۆشتنێکی زۆر،لە کۆتایدا گەشتم بە دەرگایەک.

دەرگاکە گەورەبوو وە کۆن دیاربوو.

کەمێک وەستام،زۆر دوودڵبووم.

دەستم بۆ دەرگاکە برد تا بیکەمەوە،دەرگاکە کراوەبوو.

دەنگی ھیچ شتێک نەھاو،ھەنگاوم ناو بە چراکەی کە پێم بوو ھەوڵم دا سێری ئەو شوێنە بکەم،بەڵام ئێرە وەک شوێنێکی زۆر گەورە بوو چەنێک سێرم کرد ھیچ دیوارێکم نەبینی،لەگەڵ ئەوەی ئەوەندە گەورەبوو کە نەمەتوانی زۆر بەی شوێنەکە ببینم،تەنھا دەورو بەریخۆمم ئەبینی.

بەڵام کاتێک سێری قاچەکانم کرد و زەویەکەم بینی،خوێنی وشک بوو لەگەڵ خۆڵ و خاکێ زەویەکە تێکەڵ ببوو.

ترس دڵمی داگرت،ھەنگاوم نا تا بگەرێمەوە بەڵام-

گوێم لە نەڕەی ئاژەڵ بوو

چی روو ئەدات خوایە؟من لە کوێمم

"ک-کێ لێرەی-یە؟"

ویستم برۆمە دواوە دووبارە ھەمان دەنگ ھات،لەگەڵ چەن چاوێکی سوور دەرکەوتن.

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 Donde viven las historias. Descúbrelo ahora