:just a slave :part 5

921 159 26
                                        






"کەمێکی تر یەکێک کە خزمەت کارەکان دێتە ئێرە دەتباتە ژووری کۆیلەکان"

لە ژورەکە بە تەنھا مامەەوە ھەزارەھا بیر کردنەوە لە مێشکم ئەرۆی،وا ھەستم ئەکرد کە ئەخنکێم،بەرادەیەک نیگەرانی دایگرتبووم کە ھەستم بە ئازارێک ئەکرد لە جەستەم،ھەمان پریسار لە مێشکم ئەھات و ئەچوو

من کەی ھیخۆم بووم؟!
بۆچی بەردەوام کەسانی دیکە یاری بە ژیانم ئەکەن وەک ئەوەی ھیخۆیان بێت؟!
کەی لەمە ڕزگارم ئەبێت؟ ئایاھەر لەم کۆشکە نەفرەتیە ئەمێنمەوە تا ئەمرم؟
بەراستی چیم لێ یەت؟؟

ھەستم بە فرمێسک ئەکرد وردە وردە کۆ ئەبوونەوە لە چاوما،ھەوڵی ھاتنە خوارەوەیان ئەدا بەڵام کەسێک لە دەرگاکەی دا بەپەلە فرمێسکەکانم سڕی و سەرم ھەڵبری کچێک ھاتە ژورەوە جلەکانی لە جلی خزمەتکار ئەچوون،واھەستم ئەکرد کە تەنھا چەند ساڵێک تەمەنی لەمن گەورە تر بێ،بەڵام جەستەیەکی زۆر لاوازی ھەبوو،برین بەسەر روخساریەوە بوو،پێستیشی زۆر سپی ھەڵگەرابوو وەک ئەوەی نەخۆشبێ.

"سڵاو من ئاشڵیم....لێرە وەک تۆ کۆیلەم..ھاتووم تا بتبەمە ئەو جێگەیەی ئێمە لێی ئەمێنینەوە و چەن زانیاریەکت پێ بدەم.."

بە زەردەخەنەیەکی زۆر پرشنگدارەوە خۆی ناساند،ھەر وەک ئەوەی کە ھیچ خەمێکی نەبێ لەم دنیایە!

یەکەم جار کەمێک سەرم سورما بەڵام دواتر نەمتوانی وەڵامی نەدەمەوە،ئەو زۆر بەڕێز وشیرین بوو

"منیش کریستا،خۆشحاڵبووم.."
بەزۆر زەردەخەنەم کرد.

"منیش..کەواتە با برۆین پێش ئەوەی  گەورەم بگەڕێتەوە روخساری گرژ و مۆنبکات!!"
بە پێکەنینەوە  ئەوەی پێ وتم.

زەردەخەنەم کرد ھەڵسام تا برۆم لەگەڵی

"ھەرچەنە با نھێنیەکت پێ بڵێم!...گەورەم..کەسێکی زۆر سەیرە واتە چەنێک ھەوڵی لەگەڵبەی نە ئەبینی پێبکەنێ نە بگری نە تورەبێ نە بترسێ..واتە من ھەموو گەورەکانی ئێرەم بە تورەی بینیەوە بەڵام ئەمتورەش نابێ،بە کورتی ھیچ جۆرە دەر برینێکی نییە..ھوھ ھێمنیەکی ترسناک!"

ھەر کە لە ژورەکە رۆشتینە دەرەوە لەسەر رێگەکە ئەمانەی پێ وتتم

منیش  زۆر پێم سەیر بوو،ئەو بەراست مەبەستی لە شازادەی خوێنمژەکانە؟

"ت-تۆ مەبەستت شازادەیە؟"

"ئھمم بەڵێ من ناوم ناوە بەزێر بێھەست چونکە تەواو بێ ھەستە!"

کەمێک پێکەنیم بە قسەکانی

"واو بەزێر بێ ھەست ھا؟"
پێکەنیم لەگەڵی.

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 Où les histoires vivent. Découvrez maintenant