:just a slave: part 18

475 85 1
                                    





Christa
—————————

لە خۆشۆرەکە ھاتمە دەرەوە خەرئەوەبووم کە جلەکانم بگۆرم،بیرم لەوە ئەکردەوە کە دوێنێشەو روویداو بەدەم خۆمەوە زەردەخەنەم ئەکرد.

ئایا ھەرگیز بە بیرم ھاتووە کە من بەم شێوەیە لەگەڵ خوێنمژێک بژیم؟ نەخێر،تەنانەت لە خەیاڵە پەمەیەکانیشما ھەرگیز بیرم لەوە ماکردۆتەوە

دوای ئەوەی دووبارە لەباوەشی گرتم ئەمشەو تا خەونی ناخۆش نەبینم وا ھەست ئەکەم کە شتێک لە ناخم دروست ئەبێت بۆ ئەو،نامەوێ پەیوەست بم بەوەوە بەڵام رەفتارەکانی ھەموو ئەو دیوارانە دەشکێنێت کە چەنساڵە دروستم کردەوە.

ھێشتا بروا بەوە ناکەم کە روویدا دوێنێ شەو..

باشە با بەگشتی تێ بروانیە ئەم خوێنمژە کە بە شەوێک ژیانمی گۆری بۆ فیلمێک کە نازانم چی ناوێکی بنێم.

'ئۆھ سێھون'

شازادەی خوێن مژەکان،روخسارێک کە ئەبوایە ھی فرشتەبوایە نەک شەیتان بەڵام گەر وا نەبوایە چۆن ئەوەنە بونەوەرێکی فریو دەری لێ دەردەچوو؟یەکێک لە گرنگترین خاڵە ترسناکەکان دەربارەی سێھون جوانیەکەیەتی،کە ھەموو کەسێکی پێ ھەلدەخڵەتێ،-با باسی بەشەکانی خوارو شانی ئەوانەی نەکەین،جارێ شەش پاقلاوە جوانەکەی کە ھەموو رۆژی بە ئەرکی دەزانێ کە پشانی منی با دوای خۆشۆردن-،چاوەکانی زۆر دڵفرێنە بەرادەیەک مەست ئەبی لە ناوی،لێوەکانی کە ھەرجارێک ئەیبینم ھەموو ھێزێک لە جەستەم داوای ئەوە ئەکات کە ماچی بکەم.

باشە من کەی ئەم جۆرە ھەستانەم ھەبووە؟جارێ من لە ھەموو ژیانما یەکجار ماچی کەسێکم کرد.

ئەو کەسەش فێلیکس بوو کە...ئممممم...واتە بەھەڵە روویدا و چرکەیەکیشی نەخایاند،بەڵام ھدواتریش بەستم بە ویستێک نە ئەکرد کە بیەوێ ماچی بکاتەوە،واتە دڵنیابوون کە بەھەڵە بوو.

لەگەڵ فێلیکس ھەموو شتێک شیرین و سادە و بێویستن بوو لە بەریەک کەوتن و ھەستی جەستەی،بەڵام سێھون ھەموو ئەو ویستانەی بە خەبەر ھێنایەوە کە لە خۆمما نەم ئەدۆزیەوە.

چی گەر ماوەیەکی زۆر کەمە سێھون دەناسم،دڵنیا نیم کە دڵم چی ئەڵێ دەربارەی ئەو،دڵنیا نیم لەوەی تێیدا ئەژیم.

چۆن ئەکرێت من ئەوەندە خۆپەرست بم و ھەموو شتێک لە بیر کەم کە پێشتر تیای ژیاوم؟ تەنھا بمەوێ لەگەڵ سێھون بژیم؟ ئایا ئەوە ئاساییە کە ئەو ھەستانەم بۆی ھەبێ لەکاتێکدا ئەو خوێنمژێکە و من مرۆڤێک؟؟

ئێرە وەک خەونێکی شیرین وایە بەڵام گەر لێی قوڵ بیتەوە کابوسێکە کە ناتوانی لێی بەخەبەر بێی.

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 Donde viven las historias. Descúbrelo ahora