:just a slave: part 16

1.1K 176 238
                                        




"تکایە ئازارم مەدە..."

سێھون قۆڵمی بەردا و کەمێک دوور کەوتەوە،چاوەکانی گەرانەوە باری ئاسای خۆیان،کە دووکەوتەوە ھەستم بە شلەژاویەکەی ئەکرد وەک ئەوەی ببێتە کەسێکی کە پەشیمانی دیار بوو لە چاوەکانی،بە توندی دەستی بە قژیدا ھێنا چاوەکانی داخست.

کە سێری قۆلم کرد ئەوان سوور ببونەوە بە ھۆی توندی دەستی سێھون،ئەو زۆر بە ھێزترە لەوەی کە بیری لێ ئەکەیتەوە،بە شێوەیەک کە بروام نە ئەکرد کە تەنھا بەوەی کو قۆڵی گرتبووم ئەوھای لێکردم.

سێھون چاوەکانی کردەوە و سێری کردم و بە پەلە ھاتە لام.

"سێرکە...مەبەستم لەوە نەبوو ئازارت بدەم تەنھا کە تۆم لەوێ بینی...واتە تۆو چانیۆل...واتە..."

ئەزانم کە مەبەستی نەبوو،چی گەر زۆر زۆر ترسام،ئەو ھیچی نەکرد منیش باشم ئەوە گرنگە.

"کێشە نییە"
من وتم

سێھون سێری قۆڵمی کرد کە سوور ببۆیەوە

"من چیم کرد...."
زۆر بە ھێواشی ئەوەی وت،وەک ئەوەی قسە لەگەڵ خۆی بکات،قۆلمی زۆر بە نەرمی بەرز کردەوە دەستی بە برینەکەدا ھێنا

"بمبورە..."
سێھون داوای لێ بوردنی کرد؟
سێھون داوای لێ بوردنی کرد!!!!!؟

سەرەتا بروام نە ئەکرد کە ئەو دوای لێبوردنی کرد،ھیچم نەوت تەنھا سێری ئەوم کرد کاتێک دوور کەوتەوە و رۆشتە دەرەوەی ژوورەکە بەڵام ھەموو ئەمانە چەن چرکەیەکی برد چونکە ئەو تواناکانی خۆی بەکار ھێناو زۆر بەپەلە سندوقی فریا گوزاری خێرای ھێنا،ئاماژەی بۆ من کرد کە لەسەر جێگەکە دانیشم کە رۆشتمە ئەوێ ئە لەبەردەمم دانیشت و کرێمێکی لە سنوقەکە دەرھێنا و کە ویستی بیدا لە قۆڵم لامبرد.

"پێویست ناکا خۆی چاک ئەبێت"

"بێدەنگبە!"
ئەوە ھەموو ئەوەبوو کە سێھون وتی،دەستمی راکێشاو کرێمەکەی دا لە قۆڵم دواترپێچای بۆم،زۆر بە ھێواشی بە ئاگای خەریکی بوو تا زیاتر ئازام نەدا.

منیش تەنھا سێری ئەوم ئەکرد،ئەکرێک بوونەوەڕێک ھەبێت ئەوەنە جوان؟ ئەمەوێ بڵێم درۆیە ئەمەوێ رقم لێی بێتەوە بەڵام ناتوانم چجارێک ئازاری یاوم دواتر کارێکێ تری کردووە کە ھەمووی بیر بردوومەتەوە.

ئەمەوێ تورەبم لێی چونکە مرۆڤێکی بێتاوانی کوشت،بەبێ ھەستی کوشتی،بەڵام ئەزانم ھێشتا ھەندێک ھەست لەو دنیا تاریکەی ئەو ھەیە

ناتوانم لێی تورەبم،ئەو لەگەل ھەموو دنیا خراپە بەڵام لەگەڵ من ئەوھا نییە...ئیتر چۆن بتوانم تورە بم لێی؟  چۆن بتوانم رقم لێی بێ؟ نازانم بۆچی ئەم پارێزێ،نازانم ھۆکاری ھەموو ئەمانە چییە!...بەڵام وا ھەست ناکەم کە بمەوێ بزانم.

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 Место, где живут истории. Откройте их для себя