ɪᴍ ɪɴ ʏᴏᴜʀ sɪᴅᴇ:

195 38 11
                                    

•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫

چاوەکانی ھەڵھێنا ھەرکە تیشکی خۆر بەکەمی ژوورە ساردەکەی ڕووناک کردەوە و وایکرد لە خەوە قوڵو ئارامەکەی خەبەری ببێتەوە.

چاوەکانی بە پەنجە درێژەکانی خوراند پاشان بە نەرمی سەیری کچەکەی نێو باوەشی کرد کە چەندە بە تووندی کەمەری لەباوەش گرتووە و سەری لەنێو ئێسکی ملی حەشارداوە،

بەبێ ویستی خۆی زەردەخەنەی کرد و یاری بە قژی کرد کە ھەمیشە حەزی بەوەبووە دەست بخاتە نێو قژی کایل.

ھەرچەندە ئەم ماوەیە ویستی خۆی بەدوور بگرێت و ساردی بنوێنێ بەرامبەری تاوەکو ترس بخاتە جەستەی کچەکەوە بەڵام بەر لەوەی ئەو دەستبکات بە خراپ بوون کایل دەستی کرد بە ساردبوونەوە لە خۆشەویستی چوارساڵەیان

ئەمە بۆ ئەو جیاواز بوو چونکە ھەمیشە تەنیا گرینگیپێدان و خۆشەویستی لە کایل بینیوە،لەوانەیە ئێستاش وا بڕوا بەخۆی بھێنێت کە ھەرگیز کایلی خۆش نەویستووە تەنھا ناچاربووە خۆشیبووێت بۆ ماوەی ئەو ھەموو ساڵە

سەرەڕای ئەمەش ھێشتا ھەوڵدەدات ڕقی لێیبێت ئەم ئاشکرابوونی تاوانەشی بە ھەل زانی تاوەکو کچەکە ڕقی لێ ھەڵبگرێت بەڵام ئێستاش حەزی بەم ھەڵسوکەوتانە نییە.

کایل چەند جوڵەیەکی کرد بەس بوو بۆ خەبەر کردنەوەی جانی لە نێو خەیاڵەکانی و بیرکردنەوەی لە ئەو، بە کەمێک خەندەوە سەیری دیمەنی ھەڵسانی کچەکەی ئەکرد کە بە شیرینی چاوەکانی ئەخوراند و لچی کردبوو

بۆ ساتێک وا ھەستی کرد گەڕاونەتەوە بۆ ڕابردوو و ھێشتا ئەمە ھاوسەرە باشەکەیەتی زەردەخەنەیەکی کەمی کرد بەڵام ھەرکە یادەوەریە خراپەکان گەڕانەوە نێو مێشکی خەندەکەی سڕیەوە و لێی دوورکەوتەوە

بە کەمێک شڵەژانەوە جلەکانی لە دۆڵابەکە دەرھێناو ڕۆشتە گەرماوەکە کوڕەکەش خەریکی پێکەنین بوو بە کچەکە.

.

جانی نیازی چونکە کۆمپانیای نەبوو بۆیە خۆی خواردنی ئامادەکرد لە کاتێکا ھێشتا بەھەمان جلی دوێنێوەیە.

دەستەکانی شت کاتێک تەواو بوو و لەسەر کورسیەک دانیشت چاوەڕێی کایل بوو ئاگادار نەبوو کایل لە ژوورەکەیان دەمێکە خەریکی شەڕکردنە لەگەڵ خۆیدا،

ئەو دەمێکە لە گەرماو تەواوبووە بەڵام نازانێت بە کام ڕووەوە بچێتە خوارەوە بەھۆی ھەڵسوکەوتی ئەم بەیانیەوەی.

ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمداو بە بێزاریەوە ڕۆشتە خوارەوە بە بێدەنگی و بێ ھەستیەوە لەبەرامبەر کوڕەکە دانیشت و دەستی کردە خواردن.

||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️Where stories live. Discover now