•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫•Kiel's pov•
لەگەڵ جەیھیۆندام لەنێو ئۆتۆمبێل،وە ھەردووکمان بێدەنگین ئەو شۆفێری دەکا بەڵام ھەست بە نامۆیی دەکەم لەگەڵیدا وە سەبارەت بە خۆم.
من تەنھا سەرم لەسەر جامەکە داناوە و فرمێسک ئەڕژم بە دزیەوە وە بە توندی دەمم گرتووە تاوەکو گوێی لێم نەبێت کە خەریک دەگریم.
پشکنینم کرد وە دڵنیابوومەوە کە ھەر بەڕاستی منداڵی جانی ھەڵدەگرم لە سکمدا،ئێوە ھەرگیز تێبینی ناکەن کە چەندە شکام یاخوود دڵخۆش بووم..
بەھۆی ژیانە تازەکەمەوە ھەرگیز دڵخۆش نیم بەبوونی ئەو منداڵە وە نامەوێت لە ژیانێکا گەورەی بکەم لەنێو خەمخواردن و توندو تیژی،
بەڵام ئەو منداڵێکە ئەو گیانێکە دێتە ژیانمەوە وە دەبێتە خێزانم ئەتوانم ھەمیشە لەگەڵی بم و قسەی لەگەڵدا بکەم وە ئەو دەبێتە ھۆکاری ژیانم.
منداڵێک گەورە بکەم بە پەروەردەیەکی جوان و بەڕەوشت وە بچێتە قوتابخانەیەکی باش و ھەموو بەیانیەک قژی بۆ ببەستم و ماچی لێ وەرگرم.
ئەکرێت ڕۆژێک دڵخۆشی بێتە ناو خێزانەکەم؟
ھەرگیز بە جەیھیۆنم نەوت کە دووگیانم ھەتا نازانێت بۆچی چووینە نەخۆشخانە چوونکە بەڵێنم لێی وەرگرت بەر لەوەی بچمە نێو نەخۆشخانەکە.
نامەوێت لە ئێستادا کەس بزانێت کە دووگیانم ھەتا لە جانی ئەشارمەوە چونکە بە پێزانینی ئەوە نازانم کاردانەوەی چۆن دەبێت،
خراپ،دڵخۆش،توڕە،دوودڵ
وە لەوە ئەترسم ھەرگیز منداڵەکەی قبوڵ نەکا وە ھەروەھا بەھۆی تێکچوونی پەیوەندیمان ئەم ماوەیە وا ھەست دەکەم کۆتایی ھاوسەگیریمان باش نابێت، وە ئەو زۆر گۆڕاوە لەو کاتەوەی بە ئەوەم زانیوە ئەو بکوژێکە.
وە دڵنیا نیم ئەوە بیرۆکەیەکی باشبێت کە پێی بڵێم سەبارەت بە مناڵەکە!
"کەواتە ھێشتا پێم ناڵێی بۆچی چوویتە نەخۆشخانە؟"
"واتا مەبەستم دەتوانی متمانەم پێ بکەیت"
قسەکانی تەواو کرد و منی سەرسام کرد،ئەو ئەتوانێت نھێنی بووکەکەیان لە خێزانەکەی بشارێتەوە؟دڵنیا نیم،وە من ناتوانم متمانە بە جەیھیۆن بکەم ھەرچەندە پێویستم بە ئامۆژگاریەکیش بێت ناتوانم پشت بە ئەو ببەستم لە کۆتاییدا ئەو ڕابردووێکی ھەبووە لەگەڵ مندا.
"نەخێر"
تەنگا ئەوەم چرپاند و فرمێسکەکانم سڕی تاوەکو زیاتر بڵێم"تەنھا داواکاریەکم لێت ھەیە جەیھیۆن"
وتم دوای سڕینەوەی پەڵەکانی ڕووخسارم ڕووم تێی کرد
YOU ARE READING
||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️
Romanceژیـان زنجـیرەیـەکی درێژە ڕێـگە بدە بەبـێ ئـازار کۆتـایی بێت ھەوڵدەدەم دوورت بخەمەوە لەکاتێکا دەزانم گەر ئەوە بکەم زنجیرەکە کۆتایی پێ دێت ئێمە یەکترمان نەدەویست ئەوە چارەنووس بوو ئێمەی بەیەکەوە دەویست sᴛᴀʀᴛ:11-2-22 ᴄᴏᴍᴘʟᴇᴛᴇ:16-3-23