•sᴘᴇᴄɪᴀʟ ᴘᴀʀᴛ•

211 30 5
                                    

•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫

"Three years later•

•keil's pov•

خەریکی خۆ ئامادەکردن بووم بۆ ئاھەنگ کاتێک لە ناکاو کچە بچکۆلانە سێ ساڵانەکەم بە ھەنگاوە بچوکەکانیەوە خۆی کرد بە ژووردا لەکاتێکا باوکی وەکو ورچێک بە دوای کەوتووە.

ملوانکەکەم دانایە سەر مێزەکە دوای ئەوەی کۆتا ھەوڵیشم بۆ بەستنی بێ سوود بوو، بە گرژیەوە سەیری جانیم کرد کە وەکو مناڵێک سەیرمی ئەکرد و بزەی گێلانەی دەکرد

"زۆر جوان بوویت!"
دەنگە گڕەکەی کە ھەمیشە تەزوو بە لەشمدا دەھێنێت گەرچی ھەموو ڕۆژێک گوێم لێی ئەبێت و تا ئێستاش کۆنتڕۆڵی لەرزینی جەستەمم بەرجەستە نەکردووە.

بزەم کرد بزەیەکی شەرمنانەی لەخۆبایی، خراپترین شت دوا مناڵ بوونەکەم درووستبونی لەخۆبایی بوونمە، بەدەست خۆم نەبوو لەو کاتەوەی بووینەتە خێزانێک لەنێو خەڵکیدا دەردەکەوین ھەستی لەخۆبایی بوونم بۆ دروست دەبێت.

لەھەمانکاتدا غیرەکردنیش کە ئەمە زۆر خراپە بۆمان!.

کچە بچوکەکەمان خۆی بە قاچە ڕووتەکانمەوە نوساند تا بەرزی بکەمەوە بێگوومان منیش ڕەتی ناکەمەوە،

ماچێکی لووتە خڕو بچووکەکانیم کرد لەوکاتەدا باوکەکە ھاتوو ختوکەی بچکۆلانەکەی دەکردەوە.

"جۆلێنا بچکۆلانەکەم نەمووت لەو باوکە پیرەت مەترسە؟"
وتم و برۆکانم لێی گرژ کرد، سەرەتاکان بە جانیم ئەوت کە نەیترسێنێ بەڵام ئەو کەلەڕەقتر و منداڵتر بوو بۆیە دەستم کردووە کە مناڵەکەم بڵێم لێی نەترسێت!.

"ھێی کوا من پیرم؟! ھەرگیز پیاوی وا قۆزت دیوە لە ژیانتا؟"
پیاوەکەم دەستی کردە پرتەو بۆڵە کە ئەمە بەشە دڵخوازەکەی ژیانمە، وە ھەمیشە سەختترین بەشە بۆ شاردنەوەی پێکەنینەکانم.

"بێگومان دیومە"
دەستمکرد بە بێ ھیواکردنی جانی و بە زوویی سەرکەوتم ھەرکە ڕووخساردی گرژ کرد دەستی کردە مینگەکردن

پێکەنیم و کچەکەم ڕەوانەی ژوورەکەی کرد تا پێڵاوەکانی ھەڵبژێرێت پاشان گەڕامەوە لای پیاوە درێژەکە و دەستەکانم لە دەوری ملی سوڕدا، ماچێکی نەرمو ھێواشم لەسەر لێوانی دانا و قسەمکرد
''بێگوومان زۆر کەسی قۆزم دیوە، بەڵام لەبەر چاوانما تۆ لە ھەموویان قۆزتر و سەرسوڕھێنەرتر بوویتە کە ئەمەش وادەکات جگە لە تۆ سەرسامی ھیچ پیاوێکی تر نەبم."
بزەی لەخۆباییانەی کرد و ڕۆڵی ڕۆمانسی بوونی دەگێڕا بە خستنە دواوەی قژم بۆ پشتی گوێکانم، پێکەنیم بە دەنگی بەرزەوە و سەرم بادا.

||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️Where stories live. Discover now