ᴀʟɪᴛᴛʟᴇ ᴊᴏᴋᴇ:

143 35 3
                                    

•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫
•four months later•

•keil's pov•

لە ھەشتەم مانگی دووگیانیمدام، وا بڕیاربوو ئەمڕۆ ئێوارە لەگەڵ جانی بچینە دەرەوە کەمێک پیاسە بکەین چونکە ئەم ماوەیە زۆر بێزار ئەبم لە ماڵەوە.

ئەوەی گۆڕابێت لەم چوار مانگەی ڕابردوودا، دایکو باوکی جانین وە ھەردوو کوڕەکەشیان، بەگشتی ھەموو شتەکان ئاسایی بوونەتەوە کەمێک لە خێزان ئەچین لە ئێستادا.

بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە من بە ھەموو شتێک بزانم و زۆریش ئاسایی بم لەگەڵیاندا بەتایبەت لەگەڵ جانیدا،بەو پێیەی بۆم دەرکەوت کە ھێشتا ڕاستیەکی زۆر ماون بیانزانم لە کاتێکا مافی خۆشمن لەگەڵ ھەموویاندا وەک بێگانە ڕەفتار ئەکەم،
لەبەر ئەوەی جانی ھەمیشە خۆی ئەدزێتەوە و درۆ ئەکات من زیاتر خۆم بە جەیھیۆنەوە ھەڵواسیوە واتا وەکو ھاوڕێ بێگومان.
ئەمەش بابەتێکی لە دواوەیە..

باشە لەدوای ئەو شەوە جەیھیۆن داوای لێبوردنی کە منو لە برا گەورەکەی کرد و وتی ئیتر من وەک ھاوڕێ و براژن ئەبینێت و زیاتر نا وە ئێمەش بە خۆشحاڵیەوە قبوڵمان کرد.
ھێشتا غیرە بەدیئەکەم لە چاوەکانی جانیدا بەڵام گرینگ نییە بەلامەوە بێگومان من ھەوڵی خۆم دەدەم لەگەڵ جەی.

ھەرچەندە جەیھیۆنیش وەک و براکەی وایە کەلەی ڕەقە و نھێنی نادرکێنێ بەڵام ھەستدەکەم گەر ئەو کەسە من بم کە ھەوڵی لەگەڵ بدات شتەکان ئاسان ئەبن،باشە من ئێستا کایلێکی خراپم بەداخەوەم بۆ ئەمە!..

بەھەرحاڵ جانی داوای کرد بچینە دەرەوە بەڵام بێگومان من ڕازی نەبووم و ڕۆڵی ئافرەتێکی توڕەم لە مێردەکەی گێڕا، بە ھۆکاری ئەوەی بەیانی دووبارە پرسیارم لێیکرد بەڵام درۆی کردەوە لەگەڵم منیش توڕە بووم.
ئەمە باشە کە توڕەنابێت و ھەڵناچێت لەبەر ئەوەی کە دووگیانم منیش بە دڵی خۆم ڕۆڵ ئەگێڕم و قسە ئەکەم..

کەمێکی تر لە کار دەگەڕێتەوە وە من ئێستا ھیچ کارێک ناکەم لە ماڵەوە واتا بە جۆرێکی تر بیڵێم ناتوانم چونکە سکم نا ئاساییانە گەورە بووە، وە بۆ کارەکانی ماڵەوە ئافرەتێک تەنھا بۆ پاککردنەوە ڕۆژانە دێت و خواردن ئامادە دەکات پاشان ئەڕواتەوە چونکە خاتو میۆریۆن ئەمەی بە دڵ نەبوو کەسێکی بێگانە لە ماڵەکەدا بەدڵی خۆی بسوڕێتەوە بڕوا بکەن تا ئەو ئافرەتە کارەکان ئەکا وەکو مێش بەدوایدا ئەخولێتەوە!..

ڕۆشتمە باخچەکە ھەرکە جەیم بینی دانیشتووە و کتێب ئەخوێنێتەوە کوڕەکە زۆر گۆڕاوە بڕوام پێبکەن، وەکو لاسارێک کتێبەکەم لێ فڕان و لە تەنیشتیەوە دانیشتم، ڕووخسارە مناڵانەیەکەی گرژ کرد و ئاکتی بێزاری گێڕا.

||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora