•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫
•author's pov•ئافرەتێکی دووگیان بە مناڵە ھەشت مانگانەکەی لەسەر شۆستەکەدا ڕێگا دەکات لە کاتێکا کزە بارانێک ئەبارێ و جلەکانی بە نەرمی تەڕ دەکات، لەرز دایگرتووە بەڵام فرمێسکەکانی گەرمی ئەکەنە گەرچی لە ڕاستیا ئازاری ئەدەن وەکو تەزووی کارەبا.
ھەرچی بە لایدا تێدەپەڕێ سەیری دەکا بە چاوە بەزەییەوە بێ ڕاکێشانی دەستی یارمەتی یاخود پرسیارێک دەربارەی حاڵی.
مرۆڤەکان ھەموویان بێ بەزەیین، تەنانەت کایل بەم ھەموو کێشەیەوە بێ بەزەیی بوو بەرامبەر بە ڕاستگۆترین پیاوی ژیانی، ئێستا وای لە پیاوەکەی کردووە وەکو ھەرزەکارێک لە گازینۆدا بخواتەوە تا ڕادەی مەستبوون وە خۆشی کەمتر نییە کە مەستبوویەک کە بەسەر شەقامەکەدا ڕێ ئەکوتێتە ماڵەوەی.
دڵی بە ھێواشی لێ ئەدا، ڕووخسارە ئەسمەرەکەی فرمێسکە بێ بەزەییەکانی دایان پۆشیوە، وەکو ھەمان ئەو کایل'ەیە کە بەوەی زانیبوو ھاوسەرەکەی خێزانەکەی کوشتووە و بە ڕێگەوە بوو بۆ ماڵەوە تا ژیانێکی نوێ دەست پێبکات ژیانێک کە ھیوای پێوە نەبوو تا بڵێت ڕۆژێک خۆشی بۆ بھێنێت.
چاوەکانی ماندوو بوون لە فرمێسک ڕشتن،کە پێڵوەکانی ئاماژەی تەواو ئەدەن، دەنگی بەرە بەرە نزم ئەبوویەوە چونکە ھێزی نەمابوو ئیتر ھەنسکە بچوکەکانیشی دەربخات.
•keil's pov•
دووبارە ھەستکردن بە ڕووخان،دووبارە مردنێکی ھێواش، دووبارە شەکەت بوونی جەستە لاوازەکەم.
بەھەموو شتێکم زانی، بەوەم زانی کەوا جانی ڕاستگۆترین کەس بووە لە تەواوی ئەو ژیانەی بەسەرم بردووە، و لە تەواوی ئەو ماوەیەی بە درۆزن ناویم ئەبرد و کردبووم بە پیاوکوژێکی خراپ لە کاتێکا وا نەبووە.
من چ دەبەنگێکم، کایلی مناڵ خەریکی چ ئاژاوە نانەوەیەک بوویت تەنھا چەند کاتژمێرێک لەمەو بەر؟، تێناگەم من چۆن دەکرێ ئەوەندە بێ ھەست بووبم ئەوەندە بێ ئاگایی بووبم.
ناخم ھەڵدەلەرزێت نازانم چۆن وەسفی بکەم، ناخۆشترین ھەستە کە تا ئێستا ھەوڵم دابێ لێی ڕزگار بم بەڵام شکستم لێی ھێنابێ.
ئەژنۆکانم لاواز بوون نازانم کە چەندی تر ئەتوانن ھەڵمبگرن، بە ھێواشی ڕێگا ئەکەم بۆ ماڵەوە ئەوەتا نزیکم لە ماڵەکەم،
ئاسمان بەرەوە تاریکی ئەڕوا ئەمە ھەمان ئەو ڕۆژەم بیردەخاتەوە کە بەوەم زانیبوو جانی خێزانەکەمی کووشتووە،
بەڵام ئەمجارە شتێک گۆڕاوە، ئەویش ئەوەیە کە ئەو گەرچی بکوژی خێزانەکەمە لە ھەمانکاتدا ڕزگارکەری ژیانمە، پێکەنیناویە.
YOU ARE READING
||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️
Romanceژیـان زنجـیرەیـەکی درێژە ڕێـگە بدە بەبـێ ئـازار کۆتـایی بێت ھەوڵدەدەم دوورت بخەمەوە لەکاتێکا دەزانم گەر ئەوە بکەم زنجیرەکە کۆتایی پێ دێت ئێمە یەکترمان نەدەویست ئەوە چارەنووس بوو ئێمەی بەیەکەوە دەویست sᴛᴀʀᴛ:11-2-22 ᴄᴏᴍᴘʟᴇᴛᴇ:16-3-23