ɪɴ ᴛʜᴇ ᴘᴀɪɴ:

241 40 18
                                    

•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫

•Kiel's pov•

ڕۆژێکی نوێم ھەبوو جیاوازو ترسناک خۆر بە ترسناکیەکی کەم لەژێر پەردەی ژورەکەمان ئەھاتە ژوورەوە تەنھا بەشێکی ڕۆناک کردبوویەوە

ئەمڕۆ جیاوازترە لەھەموو ڕۆژەکانی ترم وە ڕۆژانی وەک ئەمڕۆم زۆر ئەبن لەمەودوا

ئاخۆ ھەست بەچی ئەکەی دوای زانینی ڕاستیەکان ئەوانەی بە ئازارن؟

لە قۆناغی سەرەتایی زانکۆکەما بووم کاتێک دایکمو باوکم لەم شەوە تاریک و ترسناکەدا کوژران لەلایەن دوو بکوژی ماسکداری ڕەش پۆشەوە

یەکێکیان ترسناک و یەکێکیان شڵەژاو و خەمبار!

لەوانەبوو منیش ببوومایە قوربانی سێھەم بەڵام نەخێر بکوژە شلەژاوەکە منی پاراست لەکاتێکا ئەبوو بمکوژێت

ئەزانی ئەو بکوژەم دۆزیەوە دوێنێ؟

دوایی پێنج ساڵ لە گەڕان و ماندووبون کە ھەموو ڕۆژەکانم تەرخان دەکرد تەنھا بۆ ئەوەی سەرەداوێک بدۆزمەوە لە بکوژەکە بەڵام نەبوون

ئەو بکوژەش ئەو پیاوەبوو کە بەھەموو کەسمم دانا لەدوای خێزانەکەم وامزانی ئەو ئەوکەسەیە من ئەمپارێزێت و لە ناخۆشیەکانم دەرم ئەھێنێت نەمزانی کە ئەو خۆی ھۆکاری ھەموو ئەو ناخۆشیانەم بوو!

ئاخۆ چنەفرەتیەک لەوە گەورەتر بێت؟

ئاشقی پیاوک بووم تەنھا بە چەند مانگێک و ھاوسەرگیریم لەگەڵی کرد و شێتانەبووم بۆ خۆشەویستی ئەو تەنانەت ئەگەر تەنھا ڕۆژێک ھەواڵیم نەبێت ئەڕوخێم و ئەژنۆم ئەشکێ

ئێستا کە دەرکەوت ئەو بکوژە بێ ویژدانە خۆشەویستەکەمە چۆن مامەڵەبکەم؟

ئیتر چۆن لێی دوور بکەومەوە؟

لێی بترسم؟

ھێشتا بەردەوام بم لە ڕۆڵی ھاوسەرەکان؟

ئەکرێت سکاڵای لەسەر ئەو تۆمار بکەم؟

ئەکرێ بینێرمە نێو بکوژەکانی زیندان؟

چی ئەگەر بڵێم من ناتوانم؟

من لاوازم بەرامبەر بە ئەو
ئەوم خۆشدەوێت نازانم کە ئەو چۆنە بۆ من بەڵام من ئاشقی ئەوم ئاڵودەی ھەموو بەشێکی ئەوم
باوەشە گەرمەکەی ھەرکاتێک خەمبار بم یان ھەر کاتێک بمەوێ کە ڕێم پێ ئەدات ئەوە بکەم کە دڵم ئەیخوازێ، ھاوخەمیەکەی و قسە بەنرخەکانی کە ھەمیشە ئامادەبووە تاوەکو بارگرانی سەر دڵم کەم بکاتەوە، ھەناسە قوڵو بۆن خۆشەکانی کە تێکەڵی ھەناسەکانم ئەبێت وەک بڵێی پاک کەرەوەی ڕوحەکانە،

||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin