ɢᴀᴍɪɴɢ:

204 37 67
                                    

•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫

•Kiel's pov•

بە نەرمیەوە یاریم لەگەڵ قژی ئەکرد،قژی زۆر نەرموو ڕەونەقدارە،حەزم بەوەیە کاتێک پەنجەکانم بۆنی قژی لێدێت.

چاوەکانی داخستبوو نازانم ئەمڕۆ بۆچی ئاوا سەیر بوو، وتی کەوا حەز ناکات خێزانەکەی بێن بۆئێرە بەڵام کەس ھەیە بەوە دڵگران بێت؟

دڵنیابوومەوە کە خەوتووە،حەزم بە بۆنی مەی نییە بەڵام ئیتر چیم لەدەست دێت لە کاتێکا ئێمە بەمجۆرە سەراوژێر بووین؟!

ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی،بێزار بووم بە دڵنیاییەوە چونکە من خەوتووم تەواوی ئەمڕۆ وە ھیچم نەخواردووە جگە لە بەیانی ئێستاش ناتوانم جوڵەیەک بکەم بەھۆی جانی لەسەر قاچەکانم.

برسیەتی زۆری بۆم ھێناوە کەمێک یاخود زۆر نابوو ئەوە زیاتر بوو ھەستم بە گرژ بوونی گەدەم دەکرد،بە نەرمی سەریم بەرز کردەوە بە سەختی ڕزگارم بوو!

سەرچەفەکەم دا بە جەستەی و ڕۆشتم بۆ چێشتخانەکە،بێگوومان چۆڵ وە بێ بووبی بۆنی خواردن وەکو جاران!

کاتێک لە ڕابردوودا چاوەڕێی ئەوم دەکرد ھەموو ڕۆژەکەم بە دروستکردنی خواردن و شیرینی بەسەر دەبرد،ھەمیشە بیرم لەوە دەکردەوە ئێستا ماندووەو پێویستی بە وزەیە،

بەڵام ئەمڕۆژانە گرینگی پێ نادەم ھەرچەندە ڕانەھاتووم بەھەرحاڵ ژیانکردن لەگەڵ ئەودا ئەفسانەی نێو چیڕۆکەکان نییە.

ڕامیۆنم خوارد جگە لەئەوە ھیچی تر نەبوو بۆ ئامادەکردن وە نیازی چوونە دەرەوەشم نییە،

بۆچی؟

ھەر بەڕاستی من لە ئەو ئەترسم؟
ئەڵێم ک ناترسم و تەنھا بێگوێیی ئەو ناکەم بەڵام وابزانم من ھەر بەڕاستی لە ئەو ئەترسم!

ھەرچیەک بێت بکوژێک چاوەڕێی ھەموو شتێکی لێ دەکرێت!

لاپتۆپەکەی ئەوم ھێنا و لەلای سۆفاکەی پاڵکەوتم،نازانم بۆچی ئەو کارە گەمژانەیە دەکەم بەڵام ئاسودەدەبم لە نزیکی.

ھەناسەکانی بەر لای ملم ئەکەوتن ئارامی ئەبەخشی پێم بێگومان لەم زستانەدا ھانسەی خۆشەویستەکەن گەرمت بکاتەو ئارامکەرەوەیە.

باشە سەیرکردنت فلمێک خراپ نابێت،فلمێکی خۆشەویستیم ھەڵبژارد چونکە ھەرگیز حەزم بە خوێن و شەڕکردن نییە.

وە ھەروەھا بەجۆرێک لێی ئەترسم!

کەمێک دەنگیم بەرز کردەوە تاوەکو گوێم لێ بێت بەڵام بەجۆرێک نا جانی خەبەرکەمەوە.

||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ