•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫•keil's pov•
کۆتا جلەکانم خستە نێو دۆڵابەکە لەو کاتەیا جانی خەبەری بوویەوە،نازانم کە بۆچی وای بەسەر ھاتووە ھەرگیز بەوەم نەزانیوە گەر لەگەڵ کەسێکدا ناکۆکی ھەبووبێت.
دەستم گرت بە سکمەوە ڕۆشتم لە تەنیشت ئەو دانیشتم،سەیری ئەکردم بە چاوێکی گڕکانیەوە گەرچی تازە لەخەویش ھەڵساوە دڵنیام ھەر کەسێکی تر بێت لێیەترسا کە بەمجۆرە چاوە ئەخاتە نێو چاوت.
بە نەرمی دەستم گەیاندە ڕووخساری تا ئاسانتر سەیری برینەکانی بکەم،ئەوە باشبوو کە ھیچ قسەیەکی نەدەکرد تەنھا شوێن جوڵەکانم دەکرد ئەمتوانی باشتر لێ بکۆڵمەوە.
دەستەکانم دوور خستەوە وەکو ئەو چاوەکانم چەسپی ئەوانەی ئەو کرد،باشترین بەھرەم ئەوەیە کە دەتوانم مامەڵەی لەگەڵدا بکەم کاتێک توڕەیە.
"کەواتە ئێستا پێم بڵێ کێ وای بەسەرت ھێنا؟"
پرسیم ڕێک چاوەکانی خولاندەوە تا دووبارە بە جێگیری سەیرم بکاتەوە وەک ڕەتکردنەوەیەک."پەیوەندی بە تۆوە نییە"
تەنانەت زۆر بە بێ ھەستی وشەکانی چرپاند،بەس بوو تا دووبارە گڕکانێک لەسەر دڵم دروست بکات،ئەو دووبادە بوەتەوە پیاوە ساردەکە.ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی تا بەھێزتر دەربکەوم نەک ئافرەتێکی گرینۆک،دووبارە چاوەکانم چەسپکردەوە بە بوێریەوە سەیریم کرد.
ئەزانم ئەمە شۆکی ئەکات،ڕەفتارەکانم تۆزێک زیاتر گۆڕاون وەک لە جاران.
"ئەزانی گرینگی نادەم گەر وشەکانت وەکو بەرد بن؟دڵنیام کە زۆر باش ئەزانیت"
وتم و ویستم ھەڵسمەوە جێی بھێڵم،بەڵام دەستی گرتم تا کێشم بکاتە نێو باوەشی.لە ڕاستیدا ئەمە زۆر زۆر لە ناکاو بوو نەمدەزانی کە چۆن مامەڵە بکەم تەنھا دەستەکانم لە شانەکانی ئاڵاند وەکو ئەوە وابێت ئەوم زیاتر بەخۆمەوە نوساندبێ.
ھەناسەکانی تۆزێک قوڕس ببوون نازانم کە بەھۆی باوەشەکەوەیە یاخود شتێکی تر چونکە ناتوانم ڕووخساری ببینم،ھەرخۆی زحر سەختە ئەو شی بکەمەوە بەمێشکە بچوکەکەمەوە.
"بۆچی ئەوەندە ھەوڵی باشبوون ئەدەیت کایل؟..من ھێشتا ئەو پیاوەم کە خێزانەکەتی لێسەندی"
وشەکانی چرپەیەکی زۆر نزم بوون بە ئەستەم ئەمتوانی ھەستی پێبکەم،لەکاتێکا دەنگی وەکو ئەوە وابوو شتێک قوڕگی گرتبێت نەتوانێ باڵانسی تۆنی دەنگی بکات.ئەوەندە بەس بوو تاوەکو ئەو زنجیرە فرمێسکەی بە قوڵی ھەڵمگرتبوون بیانھێنمە دەرەوە زۆر بە ئاسانی.
YOU ARE READING
||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️
Romanceژیـان زنجـیرەیـەکی درێژە ڕێـگە بدە بەبـێ ئـازار کۆتـایی بێت ھەوڵدەدەم دوورت بخەمەوە لەکاتێکا دەزانم گەر ئەوە بکەم زنجیرەکە کۆتایی پێ دێت ئێمە یەکترمان نەدەویست ئەوە چارەنووس بوو ئێمەی بەیەکەوە دەویست sᴛᴀʀᴛ:11-2-22 ᴄᴏᴍᴘʟᴇᴛᴇ:16-3-23