sᴜʜ's ꜰᴀᴍɪʟʏ:

195 37 26
                                    

•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫

•Kiel's pov•

ھەڵسام لەخەو وە ئێستا خەریکی ڕۆتینی ڕۆژانەمم،خواردنی بەیانیم خوارش لەگەڵ ئەودا،
زوو ڕۆشت چونکە خێزانەکەی گەشتوونەتە کۆریا.

دوێنێ زۆر ھەڵەشە بووم بەڕاستی شەرمەزارم،وەکو مارمێلکەی تینو وابووم یاخود جرجێکی فێڵباز،

بۆچی وامکرد؟
ھەر بەڕاستی من گەمژەم؟

ئاھ باشە من کایل لیی ئۆھ مەبەستم کایل سۆ گەمژەترین ئافرەت و کۆمێدیترین بۆ ھاوسەرەکەی.

نەفرەت لەو ڕۆژەی منی بە لیی بانگ کرد بەڵام سوپاس بۆ دوێنێ کە ھەڵەکەی ڕاست کردەوە.

من پێدەکەنم بەڕاستی، بیری کاتەکانمانم کردبوو،ناتوانم خۆم لەم ڕاستیە دەرباز بکەم کە من بەڕاستی ئەوم خۆشدەوێت.

ئەزانم ئەوە خراپترین شتە کردبێتم بەڵام ناتوانم لە خۆشەویستی ئەو ڕابکەم،تا ڕادەیک گۆڕاوم بەڵام من تینوی باوەشێکی ئەوم.

ئەو خراپ بوو بۆم بەڵام باش بوو،باشە ئەوە مەتەڵێکی بێ وەڵامە بەڵام من لەگەڵیدا سەما دەکەم.

من شێتبووم بەڕاستی،ناتوانم شیکاری مێشکم و دڵم بکەم،وەک گەمژەیەک بیر دەکەمەوە.

ھەر خۆی وایە!

پچڕام کاتێک دەرگای سەرەکی کرایەوە،
ئای خودایە!
پێویستە چیبکەم؟
ئەوان لێرە ئامادەم.

تیاچووم بەتەواوی!

زۆر پەشۆکاوم دەربارەی خێزانەکەی،ئەمە یەکەم چاوپێکەوتنمانە تەواوی چوار ساڵە نەمزانیبوو خێزانی ھەیە،ئەمڕۆش ناچارم بچمە بەرامبەریان.

چی ئەگەر منیان قبوڵ نەکرد؟

ئەوکات چیم بەسەردێ؟

بوەستە،ئەمە ئاواتی من نەبوو لەدەست بکوژەکە ڕزگارم ببێ؟

ئێستا چی؟

نامەوێت؟

"خۆشەویستم ئێمە ھاتین"
خۆشەویستم؟ جانی؟

بووەستە لە بانگ کردنم وەرە بەدوامدا پیاو من ناتوانم بێم.

باشە ھەموو ھەوڵی خۆم خستە گڕ وە بەڕێ کەوتم بۆ ھۆڵەکە،سەرم داخستبوو وەک بڵێی سەیری بەردەمم ئەکەم بەڵام ناچار بووم سەیری ئەوان بکەم.

سێ کەسی نامۆ.
پیاوێکی کەمێک پیر پێستێکی ئەسمەر وە قژێکی خۆڵەمێشی.
بەھەمان شێوە ئافرەتێکیش. کەوایە ئەمان دایکو باوکی جانین،درک بەوە دەکەم جانی کۆپی ئەو دووەیانە بە نیوەیی!

||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora