ᴛʜᴇ ᴛʀᴜᴛʜ:

134 27 12
                                    

•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫

•author's pov•

چەند ھەفتەیەک تێپەڕیوە بەسەر گەڕانەوی دایکو باوکەکە بۆ دەرەوەی وڵات،لەم کاتەوە جەیھیۆنیش ھەستی بە نامۆیی دەکرد لە نێوان ھاوسەرەکە بۆیە تەنھا ڕۆشتە خانوی خۆیەوە چونکە پێی وابوو کە جێیان بھێڵێت باشتردەبێ

ھەرچەندە کایل نەیدەویست بەڵام جەی سوور بوو.

کایل نزیک بۆتەوە لە لەدایکبوونی مناڵەکەی بەڵام لێرەدا کێشەکان گەورەتر بوون،

ھاوسەرەکەی بەکەمی لەماڵەوە دەبێت و ئەمەش بۆ ئەو سەختە بەتایبەت ئێستا کە لە کاتێکی ھەستیاردایە.

ئەمانە ھەمووی لەبەر ئەوەن کە جانی ئەیەوێ ڕاستیەکان بە کایل بڵێ بەڵام تەنھا دوودڵە و ئەزانێ کە بڕواھێنان بە کایل ئێستا زۆر سەختبووە.

چەند ڕۆژێکە ھەمێشە لە کۆمپانیاکەیدایە و بەدەگمەن دەچێتە دەرەوە مەگەر ئیشێکی تری بۆ دروست بێت یاخود بۆ دڵنیابوون لە کایل بگەڕێتەوە ئەویش تەنھا ئەوکاتانەی کچەکە خەوتووە یانیش کاتی خواردنی نیوەڕۆ دواتر دەگەڕێتەوە کارەکەی.

•Kiel's pov•

دووبارە بێزاری و بێزاری،ھەناسەم تووند دەبێ و ناتوانم بخەوم بەباشی وە جگە لەمەش دڵگرانی.

نازانم بۆچی وادەکات و لەپای چی من دڵنیام کە ھیچی خراپم نەکردووە تەنھا کەمێک پێداگیریم کردووە لەسەر زانینی ڕاستیەکان دەربارەی بکوژیەکەی کە ئەمەش مافی منە.

گوێم لە تەقەی دەرگا بوو زانیم کە گەڕاوەتەوە خواردن بخوا و دواتر بڕوات،بەڵام بەڕاستی توڕەییتا سەر لوتم ھاتووە .

چیتر نەوەستام بە ڕۆشتنی پەنگوینانیەوە لەبەردەمی وەستام و ڕووخسارە سوور بووەوەکەمم پشاندا

''پێمناڵێی بۆ خاتری چ دۆزەخێک وا دەکەیت؟''
دەنگم بەرز کردەوە بە ھاوارو توڕەییەوە وتم تەنانەت نەمتوانی کۆنتڕۆڵی دەستەکانم بکەم کە خەریک بوو لەخۆم بدەم.

زۆر بە ئاسایی سەیری کردم و قسەی کرد
''ھیچم نەکردووە باسی چی دەکەیت؟''

نەمتوانی ھەناسە بدەم یاخود بوەستم ڕاستەوخۆ تەقیمەوە پێیدا بەبێ ھەناسەدانێکیش

''تێنەگەشتم؟؟..باسی چی ئەکەم؟،،باسی ئەوە دەکەم کە ناگەڕێیتەوە ماڵ تۆزێک ئاگادارم بی جگە لەوەش ئازارم ئەدەی بە سارد بوونت و خۆت لێم دوور دەخەیتەوە وەک بێگانەیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکەیت،باشە ئەو کەسەی ئەبێ توڕەبێت نابێ من بم؟ تۆ لەپای چی خۆت لەمن بەدوور دەگرێ ئاخەر من منداڵی تۆم لە سکە بەم ھەموو دەردەوە ژیان لەگەڵ تۆدا دەکەم''

||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️Where stories live. Discover now