ꜰɪʀsᴛ ᴏꜰ ᴇᴠᴇɴᴛs:

134 32 4
                                    

•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫

•keil's pov•

لە کۆتاییدا دوای چەند کاتژمێرێک بڕیارماندا ھەڵسین ھەرچەندە ھەردووکمان لەشمان نەحاسبوویەوە بەڵام بەھۆی بانگکردنەکانی خێزانەکەوە ناچار بووین.

''بەھەرحاڵ پێموابێ شتێک ھەیە بۆیە وا بانگ دەکەن''
بە زۆر ھەڵسامەوە لەسەر جێگەکەم ویستم بڕۆم بۆ گەرماوەکە بەڵام ئەو پیاوە گەورەیە پێش من کەوت و بە بزەی سەرکەوتووانە ڕۆشت بۆ ئەوێ.

''تۆڵەی ئەمەت لێ دەکەمەوە جانی سۆ''
بە نیمچە ھاوارێکەوە پێیم وت،

پەیوەندیەکە بەڕاستی خەریکە چاک دەبێت، واتا بەڵێ من ھەست دەکەم کە لێی خۆش بووم بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە کە واز دەھێنم لە ڕاستیەکان، دڵنیام ڕۆژێکیش ھەر پێمی ئەڵێ.

باشە لەوانەیە..

.

ڕۆشتینە خوارەوە واتا بەیارمەتی جانی توانیم بگەمە خوارەوە،سکم زۆر ئاوساو و گەورە بووە بەجۆرێک بەردەمی خۆم نابینم بەڵام سوپاس بۆ باوکە شیرینەکە.

جانی قسەی کرد ھەرکە گەشتینە چێشتخانەکە،
'بەیانی باش'
شەرمم کرد بەڵام منیش بەیانی باشی خۆم گەیاند و دانیشتین، باشە ھەرزوو بەمەم زانی کە شتێک لە ئارادایە وە ئێستا بە ڕووخسارە گرژو مۆنەکەی جەیھیۆن دڵنیابوومەوە.

ئاماژەم بە دزیەوە بۆی نارد ئەویش بەدزیەوە تەنھا بە نەخێر سەری جوڵاند، درۆزن.

سەیری جانیم کرد کە ئەویش بە نامۆیی سەیری دایکو باوکی ئەکا بەڵام ئەو ئارامی زۆر نییە و دەستی کرد بە پرسیارکردن.

''دایکە باوکە شتێک ھەیە بتانەوێت بیڵێن؟''
ھەردوو ژنو پیاوەکە وەستان لە نانخواردن و سەریان بۆ پرسیارەکە جوڵاند.

''ئێمە ویستمان دەربارەی شتێک قسەبکەین''

''باشە بەردەوامبن''
وتیان و جانیش لە چاوەڕوانیا ئاگاداری خواردنەکەی نەما ئەوەی لێرە ئەیخوارد تەنھا من بووم.

دایکەکە سەیری کوڕە بچوکەکەی کرد کە ڕووخساری گرژ ببوو پاشان بە قسە ھات.
بە بزەوە خاتوونەکە قسەی کرد،
''ئێمە ئەگەڕێینەوە دەرەوەی وڵات ئازیزم ویستمان ئەوە ڕابگەیەنین بە ئێوە''
چاوەکانم ئەبڵەق بوون و خواردنەکەی بە چەتاڵەکەمەوە بوو کەوت باشە منیش وازم ھێنا تەنھا بە سەرلێشێواوی سەیری جەیم ئەکرد کە ڕووخساری ھاواری ئەکرد کە نایەوێ بڕوات، وە من ئەم بڕیارەم ھیچ پێ خۆش نەبوو واتا باشە با ئەوان وابکەن بەڵام جەی تاکە ھاوڕێمە و ئەمەم ناوێت

||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin