ɪᴍ ᴘʀᴇɢɴᴀɴᴛ:

233 34 127
                                    

•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫

•kail's pov•

خەبەرم بوویەوە لەگەڵ ژانەسەرەکەم،نازانم تەنانەت شەوە یاخود ڕۆژ ھەرچیەک بێت بێزارم دەکات.

کەمێک ڕامام دوای کردنەوەی چاوەکانم،لەگەڵیا گەشتم کرد بۆ گەمژەییەکانی دوێنێشەوما،بەڵام ھێشتا!.من دڵخۆشم.

ھەناسە قوڵەکانم پەلیان دەھاوێشتە ناو سیەکانم،لەرزیوم لە دڵخۆشیدا،دەستم خشاند بە سکە ڕووتەکەمەوە تاھەست بە مناڵە بچوکەکە بکەم لەژێری،ئاخۆ ھەرگیز ئەم ھەستەم بە خەیاڵدا ھاتوە؟!
وابیرناکەمەوە،ئەمە تایبەتە،وات لێدەکات کە ھەست بە بەرپرسیاریەتی بکەی،ڕەنگە سەخت بێت پەروەردە کردنی مناڵێ بەڵام ھێشتا بۆ دایکێک دڵخۆشیەو مانادارە.

نەخشکردنی بزەکان بەردەوامن لەگەڵ ئەمەشا ھەڵسام بەڵام ھێشتا ھەست بە شەکەت بوون دەکەم،بڕیارم دا کەمێکی تر لە جێگە گەرمەکەما بمێنمەوە،گەرچی جلەکانم پەرش بوون وە ژوورەکەش بەھەمان شێوە،پێویستە ئەمڕۆ کارێکی زۆر بکەم بە تەنھا،

پێکەنیم ھەرکە بیرم کەوتەوە دوێنێ بازم دەدا لەسەر سیسەمەکە وەکو گەمژەیەکی ئەقڵ مناڵانە،بەڵام زۆرزان لەھەمانکاتدا.

لەناکاو وەک ھێزێکی ڕەشەبا دەرگاکە کرایەوە،جانی دەرکەوت کە توڕەیی لێ نیشتبوو،ئەتوانم بزانم کە زیاتر لەوە توڕەیە.

بەر لەوەی بیرکردنەوەکانم تەواو بکەم ھاوارەکەی وایکرد ھەڵبەزم ھەرکە وتی
"لەگەڵ براکەمدا چویتە کوێ؟"

لەدوای ئەم ڕستەیەوە من دەستم کردووە بە لەرزین،پێموابو ھەرگیز ناکەومە نێو کارەساتێکی وەک لەمە،سەرلێشێواو بووم دوودڵ بووم لە وتنی وشەیەک تەنانەت ناتوانم زمانم بجوڵێنم لە دەمما.

"وتم لەگەڵ جەی دا ڕۆشتیت بۆ کوێ!؟"
دووبارە ھاواری کردەوە،ئەبوو بەردەوام بیرم بێت کە ئەو کەسێکی بە سەبر نییە،ھەمیشە براوەی یاریەکانە.

ھەموو ھێزە بچوکەکانم کۆ کردەوە تا شتێک بچرپێنم و کەمێک ھێواش ببێتەوە..

"تێناگەم باسی چیەکەیت!"
ڕەنگە درۆم کردبێت!،وە ڕەنگە لە ترسا تووشی لەبیر چوونەوە بێتم،لە ھەردوو بیردۆزیشدا بڕوا بە خۆم ناکەم!.

"چی دەشاریتەوە کایل!؟،بۆچی لەگەڵیدا دەچیتە دەرەوە لەکاتێکا دەزانی ھەستی بۆت ھەیە!؟،بیرت لەوە نەکردۆتەوە ھەر برای ئەو ھاوسەرتە!؟"

ئەمە بەس بوو تا وەک بەردێکم لێبکات لەشوێنی خۆما،مەبەستم!،ئێستا من جانی دەبینم،جانی خۆشەویستم!،نەوەک جانی بکوژ!،ئەستەمە لێی بگەیت بەڵام ئێستا ھەست بەو غیرەکردنەی نێو چاوەکانی دەکەم،پێموابێت ئەمە ھەمان ئەو جانیەیە کە غیرەی ئەکرد لە ھاوڕێ کوڕەکانی زانکۆم.

||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️Where stories live. Discover now