•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫•Kiel's pov•
ماوەی ھەفتەیەکە ئەو نەگەڕاوەتەوە،ھەرگیز بیرم لە ڕاکردن نەکردەوە چوونکە پاسەوانەکان بەبەردەوامی لە جوڵەدان بۆ چاودێریکردنم،
ئاگاداری ئەوەم کە ئەوان ھەواڵی من بە جانی ئەدەن.
تەواو ڕۆژەکان خواردن و خواردنەوەو پاڵکەوتن ھەتا ھێزی وەستانم نەماوە بەردەوام خەوم دێت لەکاتێکا ھەردەم خەوتووم بەڵام ھێشتا داوای زیاتر دەکەم،
قاچەکانم یانیش ھەموو جەستەم بەردەوام ماندوو و شەکەتە سەرم ھەردەم ژانی ھەیە بەجۆرێک فرمێسکی بۆ ئەڕژم.
ئەوەم قبوڵکرد کە جانی خێزانەکەمی لەناو برد ئێستا ئەو تەنھا بکوژێکە لەلام بەڵام بۆچی؟ لە پای چی؟
زۆر پرسیارم ھەیە بۆی کە بێ وەڵامن.
ھەتا بڕوا بەخۆم ناکەم کە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەو دەکەم!
مێشکم بەجۆرێک ڕقی لێی ھەڵگرتووە ئەیەوێت لەناوی ببات نامەوێ بیریشی لێ بکەمەوە ھەمیشە سەرزەنشتی خۆم دەکەم کە کەوتمە داوی کەسێکی لەم جۆرە پیس بە خوێنی کەسانی تر، بەڵام دڵم بەتەواوی پێچەوانەی مێشکمە!
باشە وایە ئەو بکوژی خێزانەکەمە بەڵام ھەر ئەو نەبوو منی ڕزگارکرد لە بکوژەکەی تر؟
ئەو تەنانەت منی لە خەمۆکی و ناخۆشیەکانم ڕزگارکرد.
بووبە ھاوڕێو خۆشەویستم و خێزانم ھەمیشە لەتەواوی ساڵانی رابردوو خۆشەویستی پێم بەخشی نەیھێشت لە ھەستوو سۆزی خێزانم کەم بێت ھەرچەندە کە ھێشتا ھەست بە نەبوونیان دەکەم بەڵام ئەو زۆر ھەوڵی دا دڵخۆشم بکات و لە نەھامەتی بەدوورم بگرێت،
کەوتم ھەڵیساندمەوە،گریام فرمسێکمی سڕی،تەنیابووم لەگەڵ مایەوە،لەقسەی پوچی خەڵکی دەیپاراستم،گرینگی پێمدا خۆشی ویستم تەنانەت گەر بەڕاستیشی نەبووبێت ھێشتا توانی دەریببڕێت کە لەگەڵمایە!
بیرکردنەوە لەوانە وادەکات بەگوێی مێشکم نەکەم و خۆم لە قسەی بەتاڵ بەدوور بگرم!
بەڵام ڕاستگۆیانە ھێشتا مێشکم باشترین شت ئەڵێت بەڕاستی ئەبێت من لێی دووربکەومەوە نابێت ئیتر باوەڕ بە درۆکانی بکەم و ئاڵوودەیبم وەکو گەمژەیەکی ساویلکە.
لەبەردەم پەنجەرە بچوکەکەی کوخەکەی سەرەوە دانیشتبووم قاچەکانم لە باوەش گرتبوو تەنھا حەزێکی خەوی تەنکم لەبەردابوو سەرمام بوو بەڵام حەزم بە کەشەکەی بوو
أنت تقرأ
||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️
عاطفيةژیـان زنجـیرەیـەکی درێژە ڕێـگە بدە بەبـێ ئـازار کۆتـایی بێت ھەوڵدەدەم دوورت بخەمەوە لەکاتێکا دەزانم گەر ئەوە بکەم زنجیرەکە کۆتایی پێ دێت ئێمە یەکترمان نەدەویست ئەوە چارەنووس بوو ئێمەی بەیەکەوە دەویست sᴛᴀʀᴛ:11-2-22 ᴄᴏᴍᴘʟᴇᴛᴇ:16-3-23