•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫کوڕەکە چاوەکانی ئاشناکرد بەو کچە شکاو و ڕوخاوەی بەرامبەری
بەکەمێک بێزاریەوە ھەڵسایەوە بەڵام زوو ھەستی بە شتانێک کرد گۆڕانێکی کەم یاخوود زۆرتر لە زۆر
کەمێک بەبێدەنگی سەیری کایلی کرد کە چاوەکانی دەدزیەوە لێی و ھەوڵیدەدا خۆی سەرقاڵبكات
"ئەمە یەکەم بەیانیمە بەم جۆرە ھەڵسم!"
جانی ئەمەی وت ئەو نەیویست گۆڕانە لە ناکاو و بە ئازارەکان بشارێتەوە بەڵکو بە ڕونی و بێ شڵەژان قسەکانی کرد لە کاتێکا بە باشیش ئەیزانی ھۆکاری ئەمانە چیین"پێم وانەبوو بەم جۆرەبێت!"
لێوەکانی گەست لەو نائومێدیەی ئەیویست بیانگرێت لە دەرکەوتن بەرامبەر بە کچەکەئەو ھەمیشە ویستوویەتی کەسێکی بەرز دەرکەوێت نایەوێت بە ئاسانی ھەرس بکرێت ھەتا بچوکترین زانیاری لای ھاوسەرەکەشی نییە
ھەموو ئەو شتانەی پێی ئەڵێت و بەردەوامە لێی درۆکردنە لەگەڵ کایل ھەمیشەو ھەمیشە
"جلەکان لە ژوورەوەن خواردن ئامادەیە دوادەکەویت بۆ کارەکەت!"
کایل بەھەموو ھێزو توانایەوە ویستی تۆنی دەنگی بە جێگیری بھێڵێتەوە تاوەکو شکاو و خەمبار دەرنەکەوێتبەڵام ئەو کەسێکە زوو ھەستی پێ دەکرێت چونکە خۆیشی زوو ھەست بە کەسانی تر دەکا ھەرچەندە شاراوەش بێت ھەمیشە ناتوانێ بەردەوامبێت لەسەر شاراوەبوونی
"ئەمڕۆ نیازی کارم نییە"
جانی وەڵامی دایەوە کاتێک لەسەر سیسەمەکە ھەڵسا ئەو ھیچ جلێکی لەبەر نەبوو جگە لە شۆڕتێکبە پەنجە درێژەکانی قژە تێکەڵاوەکەی بەرز کردەوە لە کاتی ڕۆشتنی بەرەوە گەرماوەکە
کایل بە بێزاریەوە ڕۆشتە ژوری خۆگۆڕینەکە جلەکانی گۆڕی بۆ جلی دەرەوە لەگەڵ ئامادەکردنی جنتایەک کە جلەکانی تێدا دانا
قژی لە دواوەی بە تووندی بەست و دوای ئەوە جلی بۆ جانی ئامادەکرد تا لەبەریان بکات دوای دەرچوونی
لەوکاتەشدا جانی ھاتە دەرەوە بە خاولیەکەی سەر کەمەری کە تەواوی جەستە بەھێزو سەرنجڕاکێشەکەی بەدەرەوەبوو لەگەڵ ئەو دڵۆپە ئاوانەی لە قژە درەوشاوەکەیەوە دەچۆڕێتەوە
کوڕەکە بەرەو کچەکە ڕۆشت و جلەکانی لەدەستی وەرگرت بەرلەوەی دایان بنێت لەسەر سیسەمەکە وە بەمەشا زۆر لە کچەکە نزیکبوویەوە لەڕاستیا ئەمە ئاشکرابوو کە جانی دەیویست نزیکبێتەوە لە کچەکە بەڵام شکستەکە زوو بەرپابوو کاتێک کایل دوای پێدانی جلەکان دوورکەوتەوە و ڕۆشت بۆ گەرماوەکە
STAI LEGGENDO
||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️
Storie d'amoreژیـان زنجـیرەیـەکی درێژە ڕێـگە بدە بەبـێ ئـازار کۆتـایی بێت ھەوڵدەدەم دوورت بخەمەوە لەکاتێکا دەزانم گەر ئەوە بکەم زنجیرەکە کۆتایی پێ دێت ئێمە یەکترمان نەدەویست ئەوە چارەنووس بوو ئێمەی بەیەکەوە دەویست sᴛᴀʀᴛ:11-2-22 ᴄᴏᴍᴘʟᴇᴛᴇ:16-3-23