ᴡʀᴏɴɢ:

177 35 38
                                    

•enjoy•
.
.
.
.
.
♫♫♫♫

•Johnny's pov•

خەریکی کارکردنم وەک ھەموو کات،بەڵام ئەم ماوەیە شتی زۆرترم ھەیە کە بیریان لێ بکەمەوە،وەک ئەوەی کەوا دەبم بە باوک!.

کایل دووگیانە سکی خرپن بووە بەھۆی کچە چوار مانگەکەی سکیەوە،ھەرکاتێ سەیری ئەکەم بەم جۆرە ئەکەومە نێو خەیاڵکردن،خەیاڵی ئەوکاتانەی کچەکەمان یەتە دوونیا وە ئێمە ئەرکی پەروەردەکردمان دێتە سەر ئەمە زۆر چێژبەخش دەبێت،

تەنھا ھەفتەیەک دەبێت کە زانیمان ڕەگەزی مناڵەکە کچە،کایل زۆر دڵخۆش بوو وە بێگومان منیش بەھەمان شێوە تەنھا ئەوکاتە لەو ھەستە دەگەیت کاتێک دەبیتە خاوەن مناڵێک.

ئەم چەند مانگە نێوانمان تەواو باش بووەتەوە،پێویست بوو زووتر داوای لێبوردنم لێی کردبا،ئەزانم ھەڵە ئەکەم بەرامبەری و دڵی ئەشکێنم بەڵام ھێشتا پێویستە وابم.

ئەو تاکە ئافرەتە تا ئێستا بەمجۆرە خراپە ئاڵودەی خۆی کردبێتم،سەرەڕای ئەوەی دەربارەی ھەموو شتێکی ئەزانم ھێشتا پەیوەستی ئەوم.

گەرچی ئەمتوانی بە ئاسانی جیا ببمەوە لێی بەڵام نەمکرد،خۆم ھەڵمبژارد بۆ ئەوەی تەواوی ژیانمی لەگەڵ بەسەربەرم وە وادەکەم چونکە وەک ئاماژەم پێدا ئەو تاکە ئافرەتە بۆ ماڵی من بۆ نێو باوەشی من.

لەنێو خەیاڵکردنەکانمدا گیرم خواردبوو تا ئەوکاتەی جەیھیۆن خۆی کرد بە ژووردا،ئەو برا بچوکەم تەواو سەرەڕۆ بووە ماوەیەکە..

دووبارە سەرم لێ ئەشێوێت،من تەنھا برایەکی خراپم وە ھاوسەرێکی خراپیش،پێنج ساڵ لەمەوبەریش ئەمزانی کە براکەم بە خراپی ئاشقی کایلە بەڵام ئەمە ئەشقێکی یەک لایەنە بوو..

قەرزاری ئەوم بەڵام ئێستا ھیچ ھەلێک نەماوە،ماوەیەکە ڕەفتاری مناڵانە دەکات مناڵێکی ھەرزەکار،شەوانە درەنگ پەیوەندیم پێوە دەکرێ لە باڕەکانەوە تا بیگەڕێنمەوە ماڵەوە بەھۆی سەرخۆش بوونیەوە،جگە لەمە بەوەم زانیوە پەیوەندی ئەوینداری لەگەڵ حەوت کچ بەستووە،ئەمەش ھەمووی بۆ بەتاڵکردنەوەی توڕەییەکانی ناخی..

ھەموو ڕۆژێک دێت بۆ ئێرە و توانجم لێ دەدا،ڕەخنە لە کارەکان دەگرێ و کۆبونەوەکان ھەڵدەوەشێنێتەوە،پەشیمانم کە ئەو پەڕاوانەم واژوو کرد بۆ ئەوەی باوکم پشکی پێبدات...

قەڵەمەکەم دانا و بە ڕێکی دانیشتم تا گوێ لە قسە دووبارەکانی بگرم..

"فەرموو بەڕێز جەی"

"ھا بوەستە گەر دووبارە بۆ توانج لێدان ھاتووی یاخود ڕەخنە گرتن لە کارەکان ڕێک بڕۆ دەرەوە"
چاوەکانی خولاندەوە لەگەڵیا سەری بردە دواوە،بێگومان منیش کاری زۆرترم ھەیە وەک لە گوێگرتن لەو بۆیە دووبارە سەرنجم خستەوە سەر کارەکانم.

||ڕووداو لـەنـێو خـولـیادا||JS✔️Where stories live. Discover now