⊱─── ❝The Second Of The Seven❞ ───⊰
_
_
_❝Kim Namjoon❞
دەنگی شوشەی شکاو بە درێژایی ئەو ژوورە چۆڵەی نیوەی ڕێگاکەدا دەنگی دەدایەوە کە ئێستا نامجوون تێیدا وەستابوو.
سنگی لە توڕەیدا بەرزونزم دەبۆوە کاتێک چاوە قاوەییەکانی لەسەر ژنەکەی بەردەمی بوو.
مینا
مینا...
هەر بیرکردنەوە لە ناوەکەی وای لێکرد گەدەی تێکبچێت.
هیچی زیاتری نەدەویست جگە لەوەی لە لوتکەی بەرزترین بینای ئەم شارە فڕێیبداتە خوارەوە.
ئەو دەیویست بمرێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەیویست ئازار بچێژێت..
ژنە قژ زەردەکە بە بەردەوامی دەگریا، بەشێوەیەکی پارێزەر قۆڵەکانی بە دەوری جەستەیدا پێچایەوە کاتێك هەنسکی بەرز لە لێوە بریندارەکانیەوە دەهات.
ئەو ژنە هەڵەی کردبوو..
هەڵەیەکی زۆر گەورە و بۆ ماوەیەکی درێژ..
ئەو یاری بە 'ئەهریمەنەکە' کردبوو...ئێستاش ئەو زۆر توڕەبوو
"ساختە؟!" نامجوون لە ناو نەخۆشخانەکەدا هاواری کرد، دەستی تەنانەت خوێنی لێ نەدەهات لە کاتێکدا تازە تازە بە دەستەکانی شوشەی پەنجەرەیەکی شکاندبوو "تاقیکردنەوەکە ساختە بوو؟!!"
جەستەی مینا دەلەرزی کاتێك بە هێواشی سەری بە مانای 'بەڵێ' جوڵاند و بە توندی قوتی دا
"ببورە نامجوون. من--"
گرتنی لەناکاوی قوڕگی بەس بوو بۆ ئەوەی لە ترسدا هاوار بکات.
لە زۆربەی بارودۆخەکانی وەک ئەمانەدا پزیشکێک یان پەرستارێک دەهاتنە ناوەوە و بە میهرەبانیەوە داوای لە نامجوون دەکرد کە بڕوات و ئەگەر ڕەتی بکردایەوە....پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکرد
بەڵام هەمووان لەوە باشتر دەیانزانی،
کە نامجوون هەموو ئەم شارەی لە پەنجەی خۆیدا پێچاوەتەوە..بەکردەوە دەیتوانی هەرچی بیەوێت بیکات، هەرکاتێک بیەوێت بیکات..
YOU ARE READING
حەوت کوڕەکە || 🔛
Fanfiction❞من شێتم؟ نەخێر ئازیزم، ئەوە شێتە کە ڕێگریم لێ بکات من لەگەڵ تۆ بم....❝ •Category [ Action, Mafia AU, Interesting, Adventure ] •[ A TRANSLATED STORY ] •® Writing by my sweet author ❥@TaeTae_lyfe •©Translated by @parkviol •Cover by my sis @v_cover •S...