|34

177 32 3
                                    

⊱──────── ❝Red Dot❞ ────────⊰

───────────────

"بڕۆ دەرەوە."

چاوەکانی هۆسۆک نەرم بوون کاتێک دەنگی پتەوی یونگی هەوای پڕکرد، جەستەی بەسەر مێزەکەیدا چەمابوەوە کاتێک بە تووڕەییەوە لەسەر پارچە کاغەزێکی بچووک دەینووسی.

قژە شینەکەی دەستی بە گەشەکردن کردبوو، ئەمەش وایکردبوو ڕەنگە ڕەشە سروشتییەکەی لەسەر ڕەگەکانی دەربکەوێت. قژی تێکەڵ بوو و بە هەموو ئاراستەکاندا بڵاوببوەوە وەک ئەوەی ئەو ڕۆژە شانەی نەکردبێت،لە سەرو گوێچکەکانیدا بەرزببوەوە و بە جۆرێک کە لە کەروێشک دەچوو.

شوقەکەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی هەمیشە پاک و خاوێن بوو ئێستا بە تەواوی شێواو بوو، فایلەکان بە هەموو زەوییەکەدا فڕێدرابوون، بوتڵی بەتاڵی مەی لە هەموو گۆشەی ژووری میوان و چێشتخانەکەدا کەوتبوو. بەتانی و بالیف بەسەر قەنەفەکەدا بڵاوبوونەتەوە، ئەمەش بە هۆسۆک دەڵێت کە ڕەنگە یۆنگی لەبری ژوورە نووستنەکەی لەوێ خەوتبێت.

"پێویستە شتێك بخۆیت." هۆسۆک ئاهێکی هەڵکێشا و قاپێکی خواردنی لەبەردەم بکوژە قژ شینەکەدا دانا.

"برسیم نییە."

پیاوە قژ سوورەکە سەری لەقاند و دەستی بەرەو پێشەوە برد و لاپتۆپەکەی یونگی داخست.

"ناتوانیت بەردەوام وا لە لە خۆت بکەیت." ئاهێکی هەڵکێشا. "مانگێکە یونگی....مانگێکە تۆ بەم شێوەیە وەك شێت کار دەکەیت ئەتەوێت لە بێ هێزیدا بمریت؟!."

یۆنگی بە کردەوەی ئەو چەقۆکێشە چەناگەی توند گرت، بە ڕوونی لە پچڕانی لە کارەکەی ناڕازی بوو.

"کەواتە چی ئەگەر من بم؟" قسەی کرد و لەسەر پێیەکانی وەستا. "بەهەر حاڵ ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە خۆ ئێمە هاوڕێ نین."

هۆسۆک چاوەکانی بچووك کردەوە و سەیری دەکرد کە یونگی ڕێگەی خۆی بۆ چێشتخانەکە دەکردەوە.

"تۆ لەم مانگەدا هەژدە کارت کردووە یونگی!"ئەو قسەی کرد. "هەژدە!"

"وە کێشە چیە!؟" بکوژەکە بە ساردی وەڵامی هاوڕێکەی دایەوە کرد و بوتڵێک ویسکی بەدەستیەوە گرت. "من لەگەڵ ژیانمدا دەڕۆم، ئایا ئەمە ئەوە نییە کە تۆ دەتەوێت!؟ ناتەوێت من ئەو لەبیر بکەم!؟ ناتەوێت من وا مامەڵە بکەم کە گرنگ نییە ئەو کچە مردووە!؟"

چاوەکانی هۆسۆک کەمێک فراوان بوون، چەناگەی تەنها بۆ ساتێک شل بووەوە پێش ئەوەی بەرەو هاوڕێکەی بڕوات.

"دەزانی ئەوە شتێک نییە کە من دەمەوێت."ئەو بە توندی وەڵامی دایەوە. "دەزانم ئەو چەندە گرنگ بوو بۆ تۆ- بۆ هەموومان."

یونگی بە تاریکی پێکەنی، سەری لەرزاند کاتێک کوپێك لە مەیە تاڵەکەی خواردەوە.

"تۆ پێت وایە ئەوت ناسیوە؟! پێت وایە کە گرنگیت پێداوە؟!" بە ساردی پرسی. "تاکە جارێک کە هەریەکێکتان ئەوتان دەویست، ئەو کاتە بوو کە لەو یانەیەدا بوو، سەمای دەکرد.ئێوە هەرگیز نەتانویستووە وەک کەسێکی ئاسایی بیناسن، گرنیگتان نەدەدا کێیە و لە کوێوە هاتووە، تەنها ئەوەتان دەویست کە بیگرن بوو بیخەنە سەرجێگا و-"

حەوت کوڕەکە || 🔛Where stories live. Discover now