|12

229 68 66
                                    

⊱──────── ❝blushing❞ ────────⊰

────────────

"ئایا ئەوت دۆزیەوە؟"

دەنگی پارک جیمین بە شێوەیەکی مەترسیدار نزم بوو کاتێک چاوی لەو پیاوە گەورەترە بوو کە لە ئێستادا لەبەردەم مێزەکەیدا وەستابوو.

دەستەکانی لەیەکتردا تێکەڵ بوون کاتێک کز بوو بۆ پێشەوە، لەسەر ئەژنۆکانی وەستابوو، نیگاکانی سارد و بێ لێبوردن بوون.

بەس بوو مستەر چانگ لە ترسدا بلەرزێت.

هەرگیز نەیبینیبوو جیمین بەو شێوەیە سەیری کەس بکات. نیگایەك بوو کە ترسی دەخستە دڵی تەنانەت ئازاترین پیاوەکانیشەوە.

نیگایەک کە هیوای خواست جارێکی تر نەیبینێتەوە.

چانگ بە توندی قوتی دا، ئارەقە لەسەر پێشەوەی دروست بوو و دڵەڕاوکێ بە تەواوی جەستەیدا دەڕۆیشت کاتێک بەهێواشی فایلەکەی لەسەر مێزەکەی پێش خۆی دانا.

جیمین برۆیەکی بەرزکردەوە بە کردەوەکانی، چەند ساتێک چاوی لێکرد پێش ئەوەی دەستی بخاتە سەری و فایلەکە بگرێت.

قژی ڕەشی بە ڕێکوپێکی ستایل کرابوو، هەرچەندە بیست و چوار کاتژمێر دەبوو نەخەوتبوو چونکە نەیدەتوانی ڕووخساری ئەو کچە لە مێشکی دەربهێنێت هەر جارێک چاوەکانی دادەخست تەنها ئەوی دەبینی.

وە ئەوە شێتی دەکرد.

چاوە ساردەکانی بەسەر فایلەکەدا سکانیان دەکرد و هەموو زانیارییەکیان لەبارەی ئەو کچەوە وەرگرت.

تەنها دەنگی هەناسەی دەبیسترا.

"ناوی لوسیە. ڤینچێنزۆ لوسی." مستەر چانگ بە دەمارگیرییەوە دەستی پێکرد."ئەو كچە کۆری/ئیتاڵیە و خوێندکاری پزیشکییە لە زانکۆ لێرە لە سیۆل و ئێستا نزیکەی دوو ساڵە لە وینگس کاردەکات، بەڵام ڕۆژێك پێشتر بوو کە لە کارەکەی دوورخرایەوە."

جیمین چاوەکانی بەرز کردەوە تا سەیری چانگ بکات، برۆکانی کەوانە بوون.

"وە ئێستا لە کوێیە؟"ئەو پرسیاری کرد.

چانگ بە توندی قوتی دا و لێواری کراسەکەی ڕێکخست."من نـ-نازانم." زۆر شڵەژابوو."تەنها شتێک کە دەیزانم ئەوەیە کە پیاوەکانم بینیویانە لەگەڵ مین یونگی ڕۆشتووە دوای ئەوەی یەکێک لە پیاوەکانی کیم نامجون تەقەی لێکردووە"

جیمین ڕاست لەسەر کورسیەکەی هەستایە سەرپێ، دەربڕینە هێمنەکەی ڕووخساری لە یەک چرکەدا وون بوو.

"ئەو کچە تەقەی لێکرا؟!" هاوارێکی کرد. "بۆچی من ئێستا ئەم بابەتە دەبیستم مستەر چانگ؟!"

پیاوە گەورەکە بە نائاگایی هەنگاوێکی بۆ دواوە نا، سەری لەقاند و دەربڕینێکی پڕ لە تاوانباری دەموچاوی داپۆشیبوو.

حەوت کوڕەکە || 🔛Where stories live. Discover now