|3

404 84 58
                                    

⊱─── ❝The Third Of The Seven❞ ───⊰
_
_
_

❝Kim Seokjin❞

دەمووچاوی سیۆکجین لە توڕەییدا ئاگری لێ دەباری کاتێك بە پەلە بە ناو ڕاڕەوە درێژەکەی کۆشکە چل ملیۆن دۆلارەکەیدا دەڕۆیشت، برۆکانی بەیەکەوە گرێدرابوون و دەستەکانی بە توندی مشت کردبوو کاتێك بە دەنگی بەرز نەفرەتی ئەکرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


دەمووچاوی سیۆکجین لە توڕەییدا ئاگری لێ دەباری کاتێك بە پەلە بە ناو ڕاڕەوە درێژەکەی کۆشکە چل ملیۆن دۆلارەکەیدا دەڕۆیشت، برۆکانی بەیەکەوە گرێدرابوون و دەستەکانی بە توندی مشت کردبوو کاتێك بە دەنگی بەرز نەفرەتی ئەکرد.

"ئەو گەwادە!" هاواری کرد، بۆینباخە شینەکەی کە بە ڕێک و پێکی بەسترابوو ڕایکێشاو کردیەوە "سوێند بەخوا ئەگەر ئەمە جۆرێك لە گاڵتە نەبێت..."

جین دەستێکی بەناو قژە ڕەشەکەیدا برد پێش ئەوەی دەرگای ژووری چاودێریەکەی بەپاڵنان بکاتەوە..

ئەو پیاوانەی کە لە ژوورەوە دانیشتبوون تەنانەت لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی ئەودا نەجوڵان. وەك چۆن چاوەڕێی ئەوەیان ئەکرد کاردانەوەی وابێت کاتێك هەواڵەکەی پێدەگات و دێتە ئەوێ..

چاوەکانی ئەو پیاوە قژ ڕەشە بەشێوەیەکی مەترسیدار تەسك بوونەوە کاتێك دەستەکانی لەسەر پشتی ئەو کورسیە چەرمانەی کە کارمەندەکانی تێیدا دانیشتبوون،چاوە قاوەییە زێڕینەکانی  بەسەر ئەو مۆنیتەرانەدا سکانی ئەکرد کە لەسەر مێزە گەورەکەی بەردەمی دانرابوو.

تێکچوون.

ئاژاوە.

وێرانە.

ئەو سێ شتە بوو کە سیۆکجین دەیبینی.

شێت بوو،مێشکی لەدەست دا، وای لێکرد چەناگەی بگرێت لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی  توڕەیی ئێستای کە دەکوڵێت و هەڕەشەی ڕژانی لە هەر چرکەیەکدا دەکرد..

سیۆکجین پە پێچەوانەی هیچ کام لە گروپەکانی دیکەی شارەکە، ئیمپراتۆریەتی خۆی  دروست نەکردووە،بەڵکو تێیدا لەدایكبووە. "کار"ەکەی لە باوکیەوە بە میرات بۆ مابۆیەوە کاتێك کە جین تەنها 16 ساڵ بوو کۆچی دوایی کردبوو.بەهۆی فیشەکێکەوە گیانی لەدەستدابوو.

بەو پێیەی سیۆکجین لە 'پارەی کۆن'ەوە بووە ئەو یەکێک بوو لە دەوڵەمەندترین گروپەکانی تاوان لە جیهاندا، وە بە دڵنیاییەوە ئەو لەو بارەیەوە بێگەرد و بێتاوان نەبوو..

لەکاتێکدا تەواوی سەرۆکەکانی گروپەکانی دیکە وەك و چەقۆکێشێک ڕەفتاریان دەکرد ماددەی هۆشبەریان دەفرۆشت  دەستیان پیس دەکرد و هتد....جین هەڵوێستێکی جیاوازی بۆ خۆی هێشتەوە، ئەو هەرگیز زۆر گرنگی بە لایەنی وردی کارەکە نەداوە و زۆرجار پیاوەکانی بۆیان دەکرد و تەنها سوودەکەی بۆ دەمایەوە.

حەوت کوڕەکە || 🔛Where stories live. Discover now