|4

359 84 109
                                    

⊱─── ❝The Fourth Of The Seven❞ ───⊰
_
_
_

❝Kim Taehyung❞

زەردەخەنەیەکی گەورە خزایە سەر دەموچاوی کیم تایهیۆنگ کاتێک سەیری مۆنیتەری تەلەفزیۆنەکەی ئەکرد کە لە بەردەمیدا بوو، جەستەی بە ئاسوودەیی لەسەر قەنەفە ڕەشە چەرمەکە بڵاوبۆوە کاتێك سەیری مێینە گەنجەکەی دەکرد کە دەست دەکات بە قسەکردن لەسەر ئەو کارەی کە ک...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

زەردەخەنەیەکی گەورە خزایە سەر دەموچاوی کیم تایهیۆنگ کاتێک سەیری مۆنیتەری تەلەفزیۆنەکەی ئەکرد کە لە بەردەمیدا بوو، جەستەی بە ئاسوودەیی لەسەر قەنەفە ڕەشە چەرمەکە بڵاوبۆوە کاتێك سەیری مێینە گەنجەکەی دەکرد کە دەست دەکات بە قسەکردن لەسەر ئەو کارەی کە کردوویەتی.

"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆر شارەکەی گرتەوە لەکاتێکدا تەقینەوەیەکی گەورە لە هۆتێل دۆمۆنت و زیاتر لە سەد کەس گیانیان لەدەست دا. پۆلیس دەڵێت تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی بچووکەوە بووە کە لەژێر زەوییە کاشیەکانی هۆڵی ئاهەنگەکەدا شاردرابۆوە.لە کاتێکدا بەشێکی گەورەی...دومۆنت وێران بووە بیناکە خۆی هێشتا بەشێکی سەلامەتە و وەستاوە، ئەمەش وامان لێدەکات بپرسین ئایا ئەو کەسە یان ئەو کەسانەی پشت ئەم هێرشە بەڕاستی مەبەستیان وێرانکردنی تەواوی دامەزراوەکە بووە یان نا؟...لەگەڵمان بمێننەوە زانیاری زیاترتان بۆ ئاشکرا دەکەین پاش کەمێکی تر.."

تایهیۆنگ ئاهێکی ڕازیانەی هەڵکێشا کاتێک بە کۆنترۆڵەکە شاشەکەی کوژاندەوە.

کیم تایهیۆنگ پیاوێکی سادە بوو..

ئەو گرنگی بە ئاهەنگی گەورە و زیادەڕەویکردن نەئەدا، بە پێچەوانەی برا گەورەکەیەوە.

تایهیۆنگ لە تەمەنێکی بچووکدا نەخۆش کەوتبوو و بێزاربوو لەوەی خەڵک وەك مەیمون بە دەوریدا سەما بکەن.ڕقی لەوە بوو کە خەڵک تەنها ڕێز لە برا گەورەکەی بگرن. کە هەموو شتێکی وەك میرات بۆ خۆی بردبوو.

بەلای تایهیۆنگەوە سیۆکجین گەمژە بوو.

ئەو بە تەنها هیچی بەڕێوە نەدەبرد، تەنیا ڕێگەی بە پیاوەکانی دەدا وەك گەمژەیەکی خاوەن ماف هەمووشتێکی بۆ بکەن..

تایهیۆنگ شایەنی ئیمپراتۆریەتی باوکی بوو...نەك جین.

بۆیە، لەبری ئەوەی هەڵیبژێرێت کە تا کۆتایی ژیانی ببێتە سەگی بچووکی براکەی تایهیۆنگ پشتی بەخۆی بەست و ناوێکی بۆ خۆی درووست کرد.

هەوڵی قورس و قوربانیدانی ئەویست.

حەزی دەکرد دەستەکانی پیس بێت ...

حەوت کوڕەکە || 🔛Where stories live. Discover now