|35

313 39 104
                                    

⊱──────── ❝Mercy❞ ────────⊰

───────────────

تۆ دەنگێکی بێزاری دەردەکەیت کاتێک زیپی ئەو درێسە ڕەشەت ڕادەکێشا کە بە ڕانەکانتەوە چەسپاوە، چاوەکانت تەسک دەبنەوە کاتێک دەستەکانت بە مادەکەدا دەکێشیت، بێزاری بە ڕوونی ڕووخسارت دادەپۆشێت.

نامجون سەیری تۆی ئەکرد کە لەگەڵ ماددە ڕەشەکەدا هەوڵ دەکەیت، شانەکانی گێڕایەوە بۆ دواوە کاتێک بەردەوام بوو لە بەستنەوەی بۆینباخەکەی، چاوەکانی لە ئاوێنەکەوە لەسەرت بوون.

کاتێک نامجون پێی وتیت کە هاوبەشێکی بازرگانی هەیە کە دێت بۆ پێشوازیکردن لێی، تۆ بێباك بوویت لەو بارەیەوە و گوێت پێ نەدا، چونکە تۆ گرنگیت بە ئەو و کارەکەی نەدەدا.

تا ئەو کاتەی کە بە جانتایەکی گوچییەوە هاتە ژوورەکەتەوە کە دەستت کرد بە تێگەیشتن لەوەی بۆچی باسی ئەم هاوبەشەی بۆ کردویت.

"ناتوانم باوەڕبکەم کە ناچارت کردووم ئەمە بکەم." تۆ قسەت کرد. "بە ڕاستی پێت بڵێم پێم باشترە چاوەکانم بە چەقۆ دەربهێنم نەك لەگەڵ تۆ بچمە ئەم ئێوارەخوانە."

نامجون پێکەنی کاتێک بەستنی بۆینباخەکەی تەواوکرد، یەخەی کراسەکەی ڕێکخست بۆ ئەوەی ڕێك بێت لەگەڵ بۆینباخەکەیدا، لەکاتێکدا نیگاکانی بەسەر جەستەی تۆدا دەڕۆشتن.

دڵخۆش بوو کە درێسە ڕەشەکە زۆر گونجاوە بۆت.

شێوازی درێسەکە زۆر جوان بوو چونکە جەستەی تۆی بە تەواوی لە باوەش گرتبوو، وای لێکردبوو کە لە وروژاندندا لێوەکانی بگەزێت. درێسەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بە ڕانەکانتەوە لکابوو ئەمەش وای لێکردبوو بیر لە چەندین شت بکاتەوە کە بیەوێت بەسەر جەستەتدا بیکات.

بەڕاستی هیچ بیرۆکەیەکت نەبوو کە چی لەگەڵ دەکەیت.

نامجون لە بەشێکی بچووکی مێشکیدا بەڕاستی پێی وابوو کە ئەوەی دەیکات هەڵەیە. ئەو دەیزانی کە دوورخستنەوەی تۆ لە خێزانەکەت و ئەو کەسانەی کە گرنگییان پێدەدەیت، ئەو ڕێگایە نییە کە دەبوو بیکات بەڵام بەشێکی گەورەتری ئەو بە سادەیی گرنگی پێنەدەدا.

ئەو بەم شێوەیە پەروەردە کرابوو.

وەرگرتنی ئەوەی کە دەیەوێت بەبێ بیرکردنەوەی دووەم.

دەبوو لە بنەڕەتەوە ئیمپراتۆریەتی خۆی دروست بکات. ساڵانێک کاری قورس و گرێبەستی بازرگانی زەلیلکەری دەویست بۆ ئەوەی بگاتە ئەو شوێنەی ئێستا هەیەتی...وە ئێستاش هەستی بەو جۆرە بوو بەرامبەرت.

تۆی بینی، تۆی ویست، تۆی برد.

بۆ ئەو تەنیا سروشتێکی دووەم بوو.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jan 29 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

حەوت کوڕەکە || 🔛Where stories live. Discover now