|25

141 51 89
                                    

⊱──────── ❝Xsixteen❞ ────────⊰

───────────────


دەنگی هەنگاوی بەرزی پێی کەسێك کە لە بەردەمتدا دەڕۆیشت، وایکرد چاوەکانت بە پێچەوانەی ویستی خۆتەوە بکرێنەوە و خەوە قوڵەکەت بەجێبهێڵن..

سەرت ئازاری هەبوو کاتێک بە دوودڵی چاوەکانت کردەوە، جەستەت هەستی بە لاوازی دەکرد کاتێک هێواش هێواش لە دەوروبەرتت دەڕوانی.

ئەو ژوورەی کە تێیدا پاڵکەوتبوویت وەک ژووری نووستنی یۆنگی وابوو.

دەمت وشک بوو وە ئازاری هەبوو کاتێک سەیری پیاوە قژ شینەکەت دەکرد کە لە بەردەمتدا دەڕۆیشت و دەستەکانی قژە ڕەنگ نامۆکانی ڕادەکێشا.

هۆسۆک لە گۆشەی ژوورەکەدا دانیشتبوو، سەری لە دەستەکانیدا بوو لە کاتێکدا ڕووی لە زەویەکە بوو، کاتێک یۆنگی بە هێمنی هاتوچۆی دەکرد، نیگەرانی لەسەر سیماکانی دیار بوو.

جۆنگکوک لە تەنیشت جێگاکە وەستابوو، چاوەکانی فراوانتر بوون کاتێک سەرنجی هۆشیاری لەناکاوی تۆی دا.

"تۆ بەئاگا بووی!"

تۆ بەهۆی تۆنی بەرزی دەنگیەوە سەرسام بوویت، چێژت لەو شێوازە نەبینی کە وای لێکردیت سەرت لە ئازاردا قورس بێ و بەرچاوەکانت ڕەش بن.

یۆنگی و هۆسۆک دەستبەجێ وەڵامی قسەکەی جۆنگکوکیان دایەوە، ئەو دووانە خێراتر لەوەی چاوت بتروکێنیت بەپەلە هاتنە لات.

یۆنگی لەلای جێگاکە دانیشت، دەستەکانی خێرا دەستەکانی تۆیان گرت، پەنجە گەورەکانی بازنەی ئارامکەرەوەیان دەخستە سەر پەنجەکانت.

"بڕۆ ئەوانی تر ئاگاداربکەرەوە..." بە نەرمی قسەی کرد و نیگایەکی بچووکی بە جۆنگکوک دا.

نێرە قژ ڕەشەکە دوودڵ بوو، بۆ چەند ساتێکی کورت چاوی لێت بوو پێش ئەوەی لە کۆتاییدا بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی نێرە گەورەکە لە ژوورەکە دەربچێت.

"لـ-لویس.." دەنگت نزم و لاواز بوو کاتێک هەوڵت دەدا قسە بکەیت، قوڕگت وشک بووەوە و ئازاری هەبوو بەهۆی ماندبوونی جەستەتەوە.

یۆنگی، لە کاتێکدا دەستی بە نەرمی بە قژتدا دەهێنا قسەی کرد "ئەو باشە." دڵنیای کردیتەوە. "ئێستا لە ژووری میوان خەوتووە."

بە قسەکانی ئاهێکی ئاسوودەیی هەڵدەکێشیت، جەستەت ڕاستەوخۆ ئارام دەبێتەوە.

"سوپاس بۆ خودا..." هەناسەیەکی ئاسوودەیت هەڵمژی، چاوەکانت بۆ ساتێک داخست.

چاوەکانی یۆنگی بەسەر سیماکانتدا دەڕۆشتن، هەستێکی ئارامی لەناو سنگیدا دروست بوو کاتێک سەیری دەکرد کە بە پشوو دەدەیت و بە ئاگایت..

ئەو زۆر بیری تۆی کردبوو...

ئەوەندە خەمی تۆی بوو. تەنانەت نەیتوانی دەست بکات بە ڕوونکردنەوەی ئەو ئازارەی کە هەستی پێدەکرد تەنها بیرکردنەوە لەوەی کەسێک ئازارت بدات.

حەوت کوڕەکە || 🔛Where stories live. Discover now