|30

124 34 126
                                    

⊱──────── ❝Fear❞ ────────⊰

───────────

ئەو هاوارە گوێ کونکەرەی کە لە دیوارە کۆنکرێتیەکانی ژوورە بچووکەکەوە دەنگی ئەدایەوە، مۆسیقا بوو بۆ گوێیەکانی کیم تایهیۆنگ.

چاوە سەوزەکانی بەسەر ئەو پیاوە خوێناویەی پێش خۆیدا دەجوڵایەوە، زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانە لەسەر ڕوخساری دروست بوو کاتێک سەیری ئازارەکانی ئەو پیاوەی دەکرد.

"با لێرەدا شتێک ڕوون بکەمەوە.." تایهیۆنگ بە ئاسانی دەستی پێکرد، بە دەستە پڕ لە ئەنگوستیلە ئەڵماسەکانی سەرقۆڵی کراسەکەی ڕێکخست."من حەزم لە بەفیڕۆدانی کاتەکانم نییە، بۆیە جارێکی دیکە پرسیارەکەت لێدەکەمەوە،ئەمجارە، ڕاستییەکانم پێدەڵێیت،یان ڕێگە بە پیاوەکانم بدەم بە زیندووی پێستت لێبکەنەوە؟"

پیاوە قژ ڕەشەکەی سەر کورسییەکە لە ترسدا لەرزی، ڕووناکی فلۆرۆسەنتی ژوورەکە بووە هۆی ئەوەی کە چاوە ئاوساوەکانی ئاو بکەن.

"پێشتر پێم وتیت." بە لاوازی وشەکان لە لێوەکانی هاتنە دەرەوە. "پێیان نەوتم بۆ کوێ ئەڕۆن، تەنها ئەوەندەیان پێ وتم کە پێویستیان بە ئۆتۆمبێلێکە بۆ-"

هاوارێکی تری ئازار لە پیاوەکە دەرچوو کاتێک یەکێک لە پیاوەکانی تایهیۆنگ بە جووتێک ئاسنی بچووک یەکێک لە نینۆکەکانی پەنجەکانی گرت و ڕایکێشا تا نینۆکەکە لە دەستی لێ بۆیەوە و کەوتە سەر زەویەکە..

تایهیۆنگ بە نائومێدیەوە زمانی لە ناوەوەی ڕوومەتی چەپی گیرکرد، سەری لەقاند کاتێک ئاهێکی خەمناکی هەڵکێشا.

"سەیرکە...تۆ بەردەوام درۆم لەگەڵ ئەکەیت،ئەزانم ئەو دووانە پێشتر لەگەڵ تۆدا بازرگانییان کردووە. تۆ لە بنەڕەتدا سیخوڕێکی بچووکی ئەوانیت. دەزانیت لە کوێ خۆیان حەشارداوە و هەرئێستا پێم دەڵێیت."

پیاوە ڕووخسار بریندارەکە زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانەی کرد و ددانە خوێناوییەکانی خستە بەر چاوە سەوزەکانی کیم تایهیۆنگ."هەرگیز قسە ناکەم."

تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد.

"ئەزانی چی؟" ئەو چرپەی کرد."تەنها نینۆکی پەنجەکانت بەس نیە..ئمممم ڕەنگە پێویست بێت دەست بکەین بە لێکردنەوەی شتەکانی تری وەک پەنجەکانت...یان ڕەنگە تەنانەت بیبەرە بچووکەکەشت.."


چاوەکانی پیاوەکە کەمێک فراوان بوون.

تایهیۆنگ لە سەرگەرمیدا برۆیەکی بەرزکردەوە و لێواری چاکەتەکەی ڕێکخست."بەڵام لەبەرئەوەی من پیاوێکی میهرەبانم، یەک چانسی ترت پێدەدەم."

حەوت کوڕەکە || 🔛Where stories live. Discover now