|8

334 77 23
                                    

⊱──────── ❝Persuade❞ ────────⊰

─────────

دەرگای شوقەکەت بە زەبری هێز داخست و بووە هۆی  ئەوەی دەنگێکی بەرز کەش و هەوای بێدەنگی ماڵەکە پڕ بکاتەوە.

"ئەوان منیان لە کارەکەم دوورخستەوە!" تۆ بە تووڕەییەوە هاوارت کرد، ئاڕاستەی باشترین هاوڕێت کرد کە بەدوای تۆدا هاتبوو."دوای ئەو هەموو ساڵانەی کارکردن، لە کارەکەم دەرم دەکەن!"

سۆفیا لەسەر قەنەفەکە دانیشت، ئاهێکی قووڵی هەڵکێشا کاتێک سەری لەقاند و پەنجەکانی مەساج دەکرد.

"بەڕاستە؟" ئەو بە هێواشی قسەی کرد. "تۆ چەنێکە لەوێیت؟ ئێستا دوو ساڵە؟ تەنانەت پێموانییە یەک شۆفتیشت لەدەست دابێت، هەرچەندە خوێندکاری فول تایمیت."

سەرت لەقاند، قۆڵەکانت بە توڕەییەوە دەجوڵاند. "ئەزانم ڕاستە!"

"پێت وایە بۆچی لە کارەکەت دووریانخستیەوە؟" پرسیاری کرد.

شانەکانت هەڵکێشا، بێگوومان هۆکارەکەی دەزانی.

"چونکە من بۆ ئەوان جلی ڕووتم لەبەرنەدەکرد." تۆ بە بێزاری قسەت  کرد.

سۆفیا سەری مەیلی لای تۆ کرد، چاوە شینەکانی بە دوودڵی  سەیری تۆیان دەکرد."داوایان لێکردوویت کە ستریپەر بیت؟"

جارێکی تر سەرت لەقاند..

"بەڵێ. کاتێک ڕەتم کردەوە...دەریان کردم." تۆ ڕاتگەیاند. "ئەوان تەنها چەوتن کە دەیانەوێت لەبەر پارە جلەکانم داکەنم!"

سەر سوورەکە بە قووڵی چاوەکانی لە تۆی ئەڕوانی.

"بەڵام، تێناگەم..." دەستی پێکرد. "ئەی مەرجەکەی ئەوە نیە کە مۆدێل بیت بۆ ئەوەی بتوانیت کارەکە ئەنجام بدەیت؟"

تۆ زۆر بێزار بوویت، قۆڵەکانت لە یەك دوورخستەوە کاتێك ڕێگەت دەگرتە بەر بۆ ناو چێشتخانەکە.

"بەڵێ." تۆ وتت."هەر بۆیە تێناگەم بۆچی تەنانەت ئەو خاڵە لەبەرچاو نەگیراوە کە لە مندا نییە، سەرەڕای ئەوەی سێ جار پرسیارم لێکرا."

چاوەکانی سۆفیا فراوان بوون."سێ جار پرسیاریان لێکردیت؟!"

تۆ نیگایەکی توندت پێدا، پێش ئەوەی سەلاجەکەت بکەیتەوە و بنوشتێیتەوە بۆ ئەوەی سەیری ناوەوە بکەیت.

"سێ جاری بێزارکەر." تۆ ڕاتگەیاند. "هەموو جارێک کەسانی جیاواز دەهاتن بۆ پرسیارکردن، سوێند دەخۆم دەوڵەمەندەکان تەنها ناتوانن نەخێر وەك وەڵام وەربگرن."

کچە چاو شینەکە وەک ڕەزامەندی سەری لەقاند. شانەکانی شانی هەڵکێشا.

"باشە، تۆ ڕاست دەکەیت لەو بارەیەوە..." ئاهێکی هەڵکێشا. "بەڵام، ئەگەر ڕاستگۆ بم، خۆشحاڵم کە دواجار دەرفەتێکت بۆ ڕەخسا بۆ ئەوەی لەو شوێنە دوور بکەویتەوە ئەو کڕیارانەی کە لەو شوێنەن..باشە ئەوان کەسانی باش نین کە لە دەوروبەرت بن."

تۆ سەرقاڵ بوویت.دەستت بردە ناو سەلاجەکە و ئاوێکی سەفەریت دەرهێنا، دەرگای سەلاجەکەت داخستەوە.

"ئایا بەڕاستی باوەڕت بە هەموو ئەو شتانە هەیە کە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە دەیخوێنیتەوە؟" تۆ قسەت کرد، لە تەنیشت هاوڕێکەتەوە دانیشتیت.

سۆفیا چاوەکانی لێ زەق کردیتەوە.

"من جدیم." ئەو بە دەنگی بەرز قسەی کرد."خەڵک دەڵێن ئەو شوێنە لەلایەن خاوەن ماددەی هۆشبەرەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و تاوانێکی زۆر لەوێ ڕوودەدات.."

برۆیەکت بەرزکردەوە بە لێدوانەکەی، بە تۆنی بێدەنگی دەنگەکەی سەرقاڵ بوویت.

"سۆفیا، من دوو ساڵە لەوێ کار دەکەم." "دڵنیابە، یانەکە زەبەلاحە و لەڕادەبەدەر فەنتازییە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانەش، تەنها یانەیەکی ئاسایی ستریپە. هیچ شتێکی سەرنجڕاکێش ڕوونادات لەوێ لانی کەم بۆ من نا."

سەر سوورەکە چاوی لێت وەرگێڕا."چیت دەوێت بیڵێ، بەڵام پێموایە لەو شوێنەدا شتێک ڕوودەدات و هەستێکی خراپم هەیە لەو بارەیەوە.."

پێکەنیت، سەرت دەلەقاند کاتێک کەپەکەت بە شووشەی ئاوەکەتەوە دەکردەوە، سوڕانەوەیەکی کورتت کرد پێش ئەوەی سەرنجت بگەڕێنیتەوە سەر هاوڕێکەت.

"چی ئەگەر بچین بزانین؟" تۆ قسەت کرد.

سۆفیا برۆیەکی بەرز کردەوە و قۆڵەکانی خستە سەر یەك.

پرسیاری کرد"مەبەستت چییە؟ ئەو پریشکە مەترسیدارە چییە لە چاوەکانتدا هەیە؟"

تۆ بە یاریزانانە خۆتت لێ نزیك کردەوە.

"مەبەستم ئەوەیە بۆچی نەچین بزانین بەڕاستی شتێک لەوێ ڕوودەدات؟ تۆ دەستت پێکرد. "هێشتا نیشانەی کارمەندەکەمم هەیە،دەتوانین بەخۆڕایی بچینە ژوورەوە."

ژنە چاو شینەکە یەکسەر سەری لەقاند.

"بە هیچ شێوەیەک." زۆر بە جدیەوە قسەی کرد. "ئەو شوێنە مەترسیدارە و لەگەڵ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکاندا هاوبەشە، من ناڕۆم و تۆش ناچیت.."

لێوی خوارەوەت دەرهێنا.

"شتێکى خۆش دەبێت!" تۆ پێداگریت کرد. "چەند خواردنەوەیەک دەخۆینەوە، چەند پێکەنینێک هاوبەش دەکەین، ڕەنگە لەگەڵ چەند کوڕێکی قۆز قسە بکەین و ئەگەر شتێکی نایاساییمان بینی، ئەوا دەتوانین یەکسەر بڕۆین."

"نازانم..."سۆفیا بە دودڵیەوە قسەی کرد.

"دە دەی!" تۆ دەنگت وەك گریان لێکرد. "ماوەیەکی زۆرە پێکەوە هیچ کاتێکی خۆشمان بەسەر نەبردووە."

تۆ سەیری ئەوەت دەکرد کە پێداگری باشترین هاوڕێت هێواش هێواش دەستی کرد بە نەمان، دەموچاوی کەوتە خوارەوە کاتێک ڕوومەتەکانی پڕ هەوا کردبوو.

"باش." ئەو وتی.

زەردەخەنەیەکی فراوانت کرد، قۆڵەکانت لە شانەکانیدا پێچایەوە.

"سوپاس-"

"بەڵام" ئەو تۆی بڕییەوە، نیگایەکی توندی پێدایت. "ئەگەر لە دوورەوە شتێکی نایاسایی ببینین، دەڕۆین."

سەرت بە بەڵێ لەقاند..

"خەم مەخۆ" تۆ دەستت پێکرد. "هیچ شتێکی سەرنجڕاکێش لە وینگس ڕوونادات..."




"وانیە؟..."


-بەردەوامە-

حەوت کوڕەکە || 🔛Where stories live. Discover now