|32

158 36 113
                                    

⊱──────── ❝Trap❞ ────────⊰

───────────────

دڵت لە سنگتەوە خەریکە بێتە دەرەوە، کاتێک کوڕە بچوکەکەت لە باوەش گرتبوو، چاوەکانت بەپەلە بەسەر ئەو ژوورەدا دەسوڕانەوە کە تێیدا بوویت کاتێک مێشکت لە ترسدا زۆر دوور دەڕۆیشت، دەنگی تەقە بە دەنگی بەرز ئەهات و لە گوێچکەکانتدا دەنگی دەدایەوە.



هەناسەدانت ناجێگیر بوو و ماندوو بوو لە کاتێکدا هەوڵت دەدا خۆت کۆنترۆڵ بکەیت.



ئەمە بۆسەیەك بوو..
دوو پیاوە ترسنۆکەکە پلانی بۆسەیەکیان دانابوو.


ئەوانی تر هەموویان چوونە وینگس بۆ ئەوەی ئەو سەرلێشێواوییە لەگەڵ هۆسۆک یەکلایی بکەنەوە، هەموویان ئەیانووت کە تۆ و لویس لە ماڵی نامجون سەلامەت ئەبن. تەنانەت کاتێک داواشت لە جۆنگکوک کرد لەگەڵت بمێنێتەوە، ئەو دڵنیای کردیتەوە کە باش ئەبیت، هەمان شتی پێ وتیت وەک ئەوانی تر.


تۆ سەلامەت ئەبیت.


چەند هەڵە بوون.


نزیکەی کاتژمێرێک دوای ڕۆیشتنیان، دەنگی تەقە لە خەوەکەت بەئاگای هێنایت، ئەمەش وایکرد جەستەت بچێتە دۆخی بەرگریەوە، تۆ ڕاستەوخۆ ڕاتکرد بۆ ژووری لویس، دڵنیا بوویت لەوەی کە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە و بریندار نەبووە.


ئێستا، لێرەدا بوویت...
لە ژێر کەوانتەری چێشتخانەکەدا خۆت شاردبۆوە، دەستت بە لویسێکی گریاوەوە گرتبوو کاتێک تەقە لە هەموو دەوروبەرتان دەکرا.


خۆشبەختانە تۆ بوکەڵەیەکی باڕبی نەبوویت.


سنگت قورس بوو کاتێک تەقە لە ژوورەکەتان دەکرا، بە جۆرێک توانیت خۆت لە فیشەکێک بەدوور بگرێت کاتێک دەرگای گەرماوەکەت دەکردەوە.


دەرگاکەت قوفڵ کرد، لویست دانا بۆ ئەوەی لەسەر گۆشە شوشەکەی لای دەستشۆرەکە دابنیشێت کاتێک تۆ بۆکسی فریاگوزاریەکەت دەکردەوە، کیسەیەکی نایلۆن کە پڕبوو لەو پێداویستییە پزیشکییە زۆرانەی کە نامجون لە ژێر دەستشۆرەکەدا هەڵیگرتبوو، دڵنیابوویت کە هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزی دەگریتە بەر.



"بۆچی ئەو پیاوانە هەوڵدەدەن ئازارمان بدەن؟" لویسی گریاو چاوەکانی سڕییەوە.


چاوێکت لێکرد و بۆکسەکەت داخست و ئەو پەنجەرە بچوکەی کە لە سەرووی توالێــtـەکەوە بوو پاڵت پێوەنا و کردتەوە، دەنگی لێدانی دەرگای پێشەوە گوێچکەکانتی پڕکردبوو.



"ئەوان پیاوی خراپن." تۆ پێت وت و دەستت بەسەر قژە قاوەییە کاڵە لوولەکانیدا ئەهێنا. "بەڵام مەترسە مناڵەکەم، ئەوان ئازارت نادەن تا من لێرە بم."


حەوت کوڕەکە || 🔛Where stories live. Discover now