⊱──────── ❝Despair❞ ────────⊰
───────────────
چاوەکانت سارد و توند بوون کاتێک چاوت لە نامجون بوو، چەناگەت بە قسەکانی گرتبوو.
تۆ بەرپرسی خۆت بوویت. بڕیار نەبوو ئەو ڕەزامەندییەی پێ بدەیت کە نیشانی بدەیت کە قسەکانی چۆن کاریگەرییان لەسەر تۆ هەبووە.
یونگی بە چاوی فراوانەوە سەیری کاردانەوەی تۆی دەکرد، بە توندی قوتی دەدا کاتێک بێدەنگی دەوروبەری هەمووتان چڕ و قورس بوو. خۆزگە دەخوازێت بزانێت چی لە مێشکتدا دەگوزەرێت، خۆزگەی دەخواست بتوانێت لەوە تێبگات کە هەست بە چی دەکەیت.
نامجون لە سەرگەرمیدا برۆیەکی بەرزکردەوە کاتێک سەیری یونگی دەکرد کە بە ترسەوە دەستی کردووە بە سەیرکردنی تۆ، بە نائومێدیەوە چاوەڕێی گوێگرتن لە وەڵامی تۆ بوو بۆ تۆمەتەکانی ئەو پیاوە ڕوومەت چاڵە.
"چۆن؟"
چاوەکانی یونگی بەو پرسیارە چرچ و لۆچ بوون کە لە لێوەکانتەوە کەوتە خوارەوە کاتێک سەیری نامجونت دەکرد.
"ئەو کامێرای لە شوقەکەتدا داناوە. لە لاپتۆپەکەیەوە سەیری کردویت، من لە بەشی پۆلیس پەیوەندیم هەیە. هاککەرەکانیان هەڵیانکوتایە سەر سیستەمی ماڵەکەی یونگی و بە بەهای ساڵانێک گرتە ڤیدیۆییەکانیان دۆزیەوە. دەتوانم نیشانت بدەم، ئەگەر بتەوێت."
بە توندی مشتەکانت گرت."نەخێر." تۆ پێداگریت کرد.
یونگی ڕوخساری گرژ بوو لەبەر نەبوونی کاردانەوەت، دەستەکانی بە ئاراستەی تۆ جوڵاند بۆ ئەوەی دەستت لێبدات.
بێ وتنی هیچ وشەیەك لێی دوورکەوتیتەوە، هەناسەیەکی قووڵت هەڵمژی پێش ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو پیاوانە ببیتەوە کە لە دەوروبەرت بوون، هەریەکەیان هەستێکی تامەزرۆیی و شڵەژاوی لەسەر ڕووخساریان بوو کاتێک بە بێدەنگی سەیریان ئەکرد.
"هەرچی یونگی کردبێتی یان نەیکردبێت، پەیوەندی بە تۆوە نییە." تۆ بە توندی قسەت کرد.
چاوەکانی جین گەورە بوون کاتێک هەنگاوێکی بۆ پێشەوە نا.
"گاڵتە ئەکەیت وانیە؟!" ئهو ووتی. "ئەو سیخوڕی بەسەر تۆوە کردووە ئەو تایبەتمەندیەکانی تۆی داگیرکردووە بەڵام-"
"وە تۆ منت ڕفاند!" قسەکەیت پچڕاند.
تایهیۆنگ چاوەکانی تروکاند و دەستێکی بە قژە خاوەکەیدا برد..."دەتوانم بزانم لە کوێوە قسە ئەکەیت گیانەکەم.."ئهو وتی. "بەڵام، ئەگەر ئەوەی نامجون دەیڵێت ڕاست بێت، ئەوا یونگی دەتوانێت مەترسیەکی ڕاستەقینە بێت بۆت."
یونگی بە برۆی گرژەوە سەیری تایهیۆنگی کرد."من مەترسی نیم بۆ ئەو!" هاواری کرد. "هەرگیز و بەهیچ شێوەیەك ئازارم نەئەدا!"
YOU ARE READING
حەوت کوڕەکە || 🔛
Fanfiction❞من شێتم؟ نەخێر ئازیزم، ئەوە شێتە کە ڕێگریم لێ بکات من لەگەڵ تۆ بم....❝ •Category [ Action, Mafia AU, Interesting, Adventure ] •[ A TRANSLATED STORY ] •® Writing by my sweet author ❥@TaeTae_lyfe •©Translated by @parkviol •Cover by my sis @v_cover •S...