|15

259 65 166
                                    

⊱────── ❝Threatening❞ ──────⊰

────────────

چاوەکانت فراوان بوون کاتێک سەیری یۆنگیت دەکرد کە دەرگاکەی داخست، سنگی بەرز بووەوە کاتێك پەلەی دەکرد بۆ قوفڵکردنی.

"ئەوە کـ-کێ بوو؟" بە تۆنێکی ترساوەوە پرسیت، دەستەکانت دەلەرزین کاتێک دەربڕینی سارد و سڕی پیاوەکە لە مێشکتدا دەدرەوشایەوە.

یۆنگی بەلای تۆدا تێپەڕی، بەرەو لای مێزە بچوکەکەی ژووری میوانەکە ڕایکرد و شتێكی تێدا دەرکرد.

"کیم سیۆکجین."

هەناسەت لە سنگتدا گیر بوو، هەستت بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکرد کە بە هێواشی دەستی گرتبوو بەسەرتدا.

"بـ-بەڕاستتە؟"

"ئێستا کاتی گاڵتەیە؟" وتی و بە خێرایی بەرەو ژووری نوستنەکەی ڕۆیشت و تۆش لە دوایەوە بوویت.

هەر چوونە ژوورەکەوە یونگی بەرەو لای کانتۆرەکەی ڕۆشت و بە کلیلەکەی دەستی تاکێکی نهێنی لە پشت کانتۆری جل و بەرگەکەی کردەوە.

ئەو شوێنە بچووکە تا لێواری پڕ بوو لە چەندین چەك و دەمانچە بە جوانی و ڕێک و پێکی لەسەر چەندین ڕەفە دانرابوون کە کانتۆرەکەیان پڕکردبوو. هەریەکەشیان شێوەیەکی جیاوازیان هەبوو.

پیاوە قژ شینەکە دەستی بردە پێشەوە، دوو لە دەمانچەکانی گرت و پاڵی نایە ناو شوێنێکی تایبەت بە چەك کە بە کەمەری جینزەکەیەوە بەسترابوو. چاوی لە دەرگای شوقەکەی بوو پێش ئەوەی دەمانچەیەکی گەورەتر هەڵبگرێت.

"من." ئەو ڕایگەیاند. "نازانم چۆن منی دۆزیەوە، نەدەبوو بتوانێت بمدۆزێتەوە."

تۆ بە توندی قووتت دا کاتێک یۆنگی دەمانچەیەکی دیکەی گرت و ئاراستەی تۆی کرد.

بۆ چەند ساتێک چاوت لە چەکەکە بوو پێش ئەوەی بە دوودڵیەوە دەستی بۆ ڕابکێشیت.

"دەزانیت چۆن ئەمە بەکاربهێنیت؟" یۆنگی بە نەرمی پرسی، چاوەکانی پڕ بوون لە بەزەیی.

تۆ بە هێواشی سەرت لەقاند.

"بە-بەڵێ." تۆ وتت. "بـ-بەڵام ناتوانین لە پەنجەرەکەوە بازبدەین یان شتێك؟"

دەستی بە نەرمی دەستی تۆی گرت، هێواش هێواش دەمانچەکەی خستە دەستتەوە.

"ناتوانین." هەناسەی هەڵمژی. "سیۆکجین زیرەکە. ڕەنگە پیاوی زیاتری هەبێت چاوەڕێمان بکات لە دەرەوە ئەگەر هەوڵی ڕۆشتن بدەین.ڕەنگە پێویست بکات ئەم دەمانچەیە بەکاربهێنیت."

ڕوخسارت گرژ کرد، سەیرێکی ئەو  دەمانچەیەت کرد کە پێی بەخشیبوویت.

"بـ-باشە."

ماچێکی نەرمی خستە سەر دەستت.

"ئێمە لەم شتە دەردەچین، بەیبی گێڵ." بە نەرمی وتی و بە پەنجەکانی قژتی لە ڕووخسارت دوورخستەوە."ناهێڵم ئازارت بدەن."

حەوت کوڕەکە || 🔛Where stories live. Discover now