وشەی خوێنمژ لە زمانی کوردیدا لە ھەردووک وشەی خوێن و مژ (لە مژینەوە) پێکھاتووە، کە ئەگەر ھەیە وەرگێڕانێکی وشەیی مصاص دماءی عەرەبی یان خونآشامی فارسی بێت. لە زمانی ئینگلیزیدا بە خوێنمژ دەوترێت ڤامپایەر، یەکەم دەرکەوتنی وشەکەش لە فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرددا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٧٣٤. لەو دەمەدا خوێنمژی لە وێژەی فەڕەنسی و ئەڵمانییدا باس دەکرا. دوای ئەوەی نەمسا دەستی بەسەر باکووری سێربیا و ئۆلتێنیا گرت، تێبینی ئەوەیان کرد کە خەڵک لەوێ گۆڕیان ھەڵدەدایەوە بۆ «کوشتنی خوێنمژەکان.» ئەم ڕووداوانە لە نێوان ساڵانی ١٧٢٥ بۆ ١٧٣٢ ڕوویان دا و دوای بڵاوبوونەوەیان زۆر بەناوبانگ بوون. ناوی ڤامپایەر لە دەستەواژەی ڤامپیری ئەڵمانی و ڤامپیری کریلیکی (вампир) لە سەدەی ھەژدەھەمدا داھێنرا.
ESTÁS LEYENDO
زانیاری لە سەر خوێنمژ
Adventureئەم زانیاریە لە بەرنامەیەک دەستم کەوتوە لەوێ هێنامە بۆیە بردنی هەر وشەیەک بەبێ پرسی من لاوازی خۆت دەئەخەت هەندێک پارتی هەیە کە چەندین وشەیە و هەندێکیشیان هەیە کەمە بۆیە درتان بیگ بێت لە هەر کەم و کورتیەکیشم بمبورن بۆ هەر هاڵەیەکیش پێم بلێن.... نوسە...