پاتۆلۆژی ، شیبوونەوە.

44 20 138
                                    

خوێنمژ لە دەمی نوێدا بە ڕەنگ کاڵی ناسراوە

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

خوێنمژ لە دەمی نوێدا بە ڕەنگ کاڵی ناسراوە.

پاول باربەر لە کتێبەکەی بە ناوی

«خوێنمژەکان، ناشتن و مردن» وتوویەتی کە بیڕوباوەڕی خوێنمژی لە ئەنجامی ھەوڵدانی خەڵکیی کۆمەڵگا پێش پیشەسازییەکانە بۆ تێگەیشتن و شیکردنەوەی سروشت، بەڵام بۆ سەردەمی ئەو کام کاتە ئاڵۆز بوو کە لە پرۆسەی مردن و شیبووەنەوە تێبگەن.

ھەندێک جار خەڵک لەو جەستانە گومانی خوێنمژییان دەکرد ئەگەر ھاتوو شێوەی لاشەکان لەکاتی ناشتنیان شێوەیان لە جەستەی ئاسایی جیاوازتربێت. ڕێژەی شیبوونەوە بە گۆڕانی پلەی گەرمی و پێکھاتەی خۆڵ دەگۆڕێت، زۆر لەم نیشانانە تەنیا کەمێکیان دەزاندرا. ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە ڕاوچی خوێنمژەکان بە ھەڵە دەگەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە جەستەی مردووەکە شیبوونەی تێدا ڕووی نەداوە، نیشانەکانی شیبوونەوەیان بە نیشانەکانی بەردەوامی ژیان تێدەگەیشتن.

جەستەکان وەکو گازەکان تووشی ئاوسان دەبن و لە قەدی مرۆڤ کەڵەکە دەبن، و پەستانی خوێن زیاد لە لای لووت و دەم زیاد دەبێت. ھەموو ئەمانە دەبنە ھۆکاری ئەوەی کە جەستە قەڵەو و تێر خۆراک و سوور دیار بێت، ھەموو ئەو گۆڕانکارییانە وا دەکات کە بزاندرێت کە کەسەکە لە ژیان قەڵەو یان لاواز بووە. لە کەیسی ئارنۆڵد پۆل، جەستەی ژنێکی دەرھێندراو لە گۆڕ، وا لەلایەن ھاوسێکانی بڕیاری لەسەردرا کە زۆر قەڵەوتر و تەندروست دیاربوو لە چاو شێوەی جەستەکەی کە لەکاتی ژیانییدا ھەیبوو. بەھۆی داچۆڕانی خوێن وا لێکدرایەوە کە جەستەکە چالاکی خوێنمژانەی ھەبووە.

ھۆکاری ڕەشبوونی پێستیش ھەر شیبوونەیە. دانانی جەستەی شیکراوە بەو شێوەی کە لەکاتی مردنی دایدەنێن، دەبێتە ھۆکاری ئەوەی کە خوێن لە لاشە دابچۆڕێت و وا لە گازە کەڵەکەبووەکان بکات لە لاشەکە بێتە دەرەوە. ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە دەنگێک لە شێوەی ناڵە لەکاتی تپێەڕبوونی گازەگە بە پەتەکانی قوڕگ دروست بێت، یان دەنگێک لە شێوەی ئاوسانی زگ لەکاتی تیپەڕبوونی گازەکە بە دەرچەی دواوە دروست بێت. ڕاپۆرتی فەرمی لە کەیسی پیتەر بلاگۆفیتش باس لە ھەندێک نیشانەی کێوی دەکات کە لەبەر ڕێزێکی زۆر بەسەریاندا تێدەپەرێت، وەک وا لێی نوسراوە.

لە دوای مردن، پێست و پووک، ئاو و شلەمەنی و گرێ لە دەست دەدات، ڕەگی قژ و نینۆک و ددان و تەنانەت ئەو ددانانەی کە لە ناو شەویلاکدا شاراوەن دەردەکەون. ھەموو ئەوانە چاوبەستێک دروست دەکات و وا پیشانی دەدات کە موو و نینۆک و ددان گەشەیان کردووەتەوە.

زانیاری لە سەر خوێنمژDonde viven las historias. Descúbrelo ahora