شەمشەمەکوێرە خوێنمژەکان.

27 15 6
                                    

شەمشەکوێرەیەکی خوێنمژ لە پیرۆ

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

شەمشەکوێرەیەکی خوێنمژ لە پیرۆ

ھەرچەندە زۆر کلتوور چیڕۆکیان لەسەر ھەیە، بەڵام شەمشەمەکوێرەکان بەمدواییانە بوونە بەشێکی دانەبڕاو لە کەلەپووری خوێنمژی. شەمشەمەکوێرەکان بە فۆلکلۆری خوێنمژی گرێدرا کاتێک بۆ یەکەم جار لە کیشوەری ئەمەریکای باشوور لە سەدەی شازدەھەم دۆزرانەوە. شەمشەمەکوێرەی خوێنمژ لە ئەورووپا نییە، بەڵام شەمشەمەکوێرە و کونەپەپوو ھەن، کە مێژوویەکی درێژیان لەگەڵ لێکدانەوە سەرووسروشتی و خوێنمژەکان ھەیە، بە زۆری لەبەر خووە شەوانەیییەکانیان، لە نەریتی ڕەگەزدۆزی ئینگلیزیی ھاوچەرخ، شەمشەمەکوێرە بە مانای ئاگاداری لە تارمایی تاریک و پەشێوییەکان دێت.

ھەر سێ چەشنی شەمشەمەکوێرە خوێنمژەکان لە ئەمریکا لاتینی نیشتەجێن، ھیچ بەڵگەیەک نییە کە بوونیان لە جیھانی کۆندا لە ھزری مرۆڤایەتی بسەلمێنێت. لەبەر ئەوە زۆر ئەستەمە کە بوونی خوێنمژ لە فۆلکلۆر و چیڕۆکە کۆنەکان پەیوەندی بە بیرەوەری شەمشەمەکوێرە خوێنمژەکان ھەبێت. شەمشەکوێرە خوێنمژەکان بەو ناوە ناونران دوای خوێنمژی چیڕۆکەکان نەوەک بە پێچەوانەوە؛ فەرھەنگی ئێکسفۆردی ئینگلیزی وشەی خوێنمژ لە ساڵی ١٧٣٤وە ئەم وشەیە بەکاردێنی، بەڵام لە زانستی ئاژەڵی ئەم وشەیە تا ساڵی ١٧٧٤یش بوونی نەبووە. گازی شەمشەکوێرە ئازاری خەلک نادات، بەڵام ناسراوە کە شەمشەکوێرە لەسەر مرۆڤ و نێچیرە گەورەکان خۆراک دەخوات و نیشانەیەک لە دوای خۆی بەجێدێلێت کە ئەویش شوێنەواری گازی دوو لایەنەیە.

لە کارە وێژەیییەکان، دراکۆلا چەند جارێک خۆی بۆ شەمشەکوێرە دەگۆڕێت، و چەندین جار باس لە شەمشەکوێرەی خوێنمژ لەو بەرھەمانە کراوە، لە ساڵی ١٩٢٧ لە شانۆگەری بەرھەمھاتووی بەناوی دراکۆلا، کە دواتر کرا بە ڕۆمان، دراکۆلا تێیدا خۆی بۆ شەمشەمەکوێرە گۆڕی ھەر وەک چۆن لە فیلمەکەش وای کرد، کە بێڵا لوگۆسی بووە شەمشەکوێرە. گۆڕین بۆ شەمشەکوێرە دووبارە لە ساڵی ١٩٤٣ و لە بەرھەمی کوڕی دراکۆلای لۆن چەینی جۆنیور بەکارھێنرایەوە.

زانیاری لە سەر خوێنمژDonde viven las historias. Descúbrelo ahora