ھۆکاری دروستبوون و سەرھەڵدانی نەوەی خوێنمژ لە فۆلکلۆری ڕەسەندا جیاوازی ھەبووە. لە چاندی سلاڤی و چینیدا، ئەگەر ھەر ئاژەڵێک، بە تایبەت سەگ و پشیلە، بازی بەسەر جەستەیەکی مردوودا ھەڵبدایە، خەڵکی لایان وابوو ئەو کەسە دەبووە نەمردوویەک. ھەروەھا ئەگەر جەستەیەک برینێکی ھەبووایە و بە ئاوی کوڵاو چارەسەر نەکرابایە، پێیان وابوو ژەو کەسەی برینەکەی ھەیە لەژێر مەترسی بوون بە نەمردووە. لە فۆلکلۆری ڕووسیدا، خوێنمژەکان بەو کەسانە دادەنران کە جادووی ڕەشیان ئەنجام داوە یان دژی کڵێسای ڕووسی ڕاپەڕینیان ئەنجام داوە لەکاتێکدا لەژیاندا بوون.لە زۆرێک لە چاندەکاندا، چەند ڕێگەیەک دەگیرایە بەر بۆ ڕێگریکردن لە کەسێکی مردوو بۆ بوون بە نەمردوویەک، بۆ نموونە، ناشتنی مردووان بە سەرەوخواری زۆر باو بوو، ھەروەھا دانانی شتومەکی عەرزیش وەک مەڵەغان و داس لە نزیک گۆڕەکانەوە ھەر باو بوو؛ ئەمانە لەلایەکەوە بۆ خۆشحاڵکردنی ڕۆحە خراپەکانی کە دەچوونە ناو جەستەکەوە دەکران و لەلایەکی تریشەوە بۆ ئەوەی ئەگەر کەسەکە بووبە نەمردوویەک حەز نەکات بێتەوە دەرەوە لە گۆڕەکەی.
چەند مێتۆدێکی تریش ھەبوون کە بە شێوەیەکی باو لە ئەورووپادا بەربڵاوبوون بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی مردووەکان، بۆ نموونە لە زۆر ناوچەدا ئەژنۆی مردووەکانیان تێک دەدا تاکوو ئەگەر ھاتوو بوونە نەمردوو نەتوانن بڕۆن بە ڕێگەدا، لە زۆرێک شوێنی تریشدا بەری سەوزە یان لمیان دەڕشت بۆ ئەوەی ئەگەر ھاتوو مردووەکە بووە نەمردوویەک، شەو تا بەیابی خەریکی ژماردنی دەنکەکانی بێت و سەرقاڵ بێت، ئەم مێتۆدە ئەوە دەردەخات کە خەڵکی لەوکاتەدا پێیان وابووە خوێنمژەکان ئەریتمۆمانیایان ھەبووە. ھەندێک چیڕۆکی چینی ھاوشێوەش ھەن کە دەڵێن ئەگەر خوێنمژێک بە تەنیشت کیسەیەک برنجدا بڕوات، دەوەستێت تاوەکوو دەنک بە دەنک بیانژمێرێت.
ESTÁS LEYENDO
زانیاری لە سەر خوێنمژ
Aventuraئەم زانیاریە لە بەرنامەیەک دەستم کەوتوە لەوێ هێنامە بۆیە بردنی هەر وشەیەک بەبێ پرسی من لاوازی خۆت دەئەخەت هەندێک پارتی هەیە کە چەندین وشەیە و هەندێکیشیان هەیە کەمە بۆیە درتان بیگ بێت لە هەر کەم و کورتیەکیشم بمبورن بۆ هەر هاڵەیەکیش پێم بلێن.... نوسە...