لە چیڕۆکی خەیاڵی سەردەمدا

34 16 9
                                    

کۆنت دراکولا بە ڕۆڵ بینینی بێلا لوگۆسی لە فلیمی دراکولا لە ساڵی ١٩٣١

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

کۆنت دراکولا بە ڕۆڵ بینینی بێلا لوگۆسی لە فلیمی دراکولا لە ساڵی ١٩٣١

ئێستا، خوێنمژ لە چیڕۆکە خەیاڵییە بەناوبانگەکان کەسایەتییەکی جێگیرە. ئەو چیڕۆکە خەیاڵییانە وەکو ھۆنراوە لە سەدەی ھەژدەھەم سەری ھەڵدا و وەکو کورتە چیڕۆک لە سەدەی نۆزدەھەم بەردەوام بوو، یەکەمین و لە ھەمووان کاریگەرتر چیڕۆکی خوێنمژی جۆن پۆڵدۆری بوو کە لە ساڵی ١٨١٩ بڵاوکرایەوە کە باسی خوێنمژ لۆرد ڕۆزڤینی دەکرد. لۆرد ڕۆژڤین لە زنجیرەیەک شانۆگەریییدا وەک کەسە خراپەکە دەرکەوت. خوێنمژەکان بوونە باس و خواسی وێژەیی و لە چەندین کاری تردا دەردەکەوتن لەوانە ڤارنیی خوێنمژ (١٨٤٧) زنجیرە بڵاوکراوەی پینسە کوشندەکان، و بەم شێوەیە شوێنی خۆی گرت لە ناو وێژەدا تاوەکو گەیشتە لوتکە بە بڵاوکردنەوەی یەکێک لە ناسراوترین ڕۆمانەکانی مێژوو دراکولا کە لە لایەن برام ستۆکەر و لە ساڵی ١٨٩٧دا بڵاوکرایەوە.

بە درێژایی مێژوو، کەسایەتی خوێنمژ ھەندێک خەسڵەتی وەرگرت کە ئێستا لێی بووە بە بەشێکی دانەبڕاو: لەوانە چڕنووک و لاوازی لەبەرامبەر خۆردا کە ھەردووکی لە سەدەی نۆزدەم لە کارەکانی ڤارنیی خوێنمژ و کۆنت دراکولا دەرکەوتن کە ھەردووکی ددانی خۆپارێزیان ھەبوو، لە نۆسفیراتۆی مورناو کە لە ساڵی ١٩٢٢ بڵاوکرایەوە، خوێنمژ لە کاتی ڕۆژدا دەترسان. عەباکەشی لە شانۆگەرییەکی ساڵانی بیستەکان دەرکەوت، لەگەڵ یاخو ناسراوەکەی کە ھەردووکی لە لایەن شانۆنووس ھاملتۆن دەین ناسیێران کە یارمەتی ونبوونی دراکولای لەسەر تەختەی شانۆ دەدا. لۆرد ڕۆزڤین و ڤارنی لە کاتی مانگە شەودا توانای چاکبوونەوەیان ھەبوو، ھەر چەندە لە فۆلکلۆری کۆندا ئەوانە نەناسراو بوون. ھەر چەندە بە شێوەیەکی ڕاشکاو تۆمار نەکراوە لە فۆلکۆر و ئەفسانە کۆنەکان، بەڵام ئێستا نەمری بووەتە خەسڵەتێکی دیاری خوێنمژەکان لە وێژەدا و لە زۆربەی فیلمەکانی خوێنمژدا دەردەکەوێت. نرخی نەمریش خواردنەوەی خوێنە.

زانیاری لە سەر خوێنمژDonde viven las historias. Descúbrelo ahora