ناشتنی پێشوەخت

30 17 12
                                    

وا دادەنرێت کە ناشتنی مرۆڤ بە زیندوویی بەھۆی کەمی زانیاری لە زانستی پزیشکی لەو کاتەدا کاریگەریی لەسەر ئەفسانەی خوێنمژەکان ھەبووبێت. لە ھەندێک حاڵەتدا، خەڵکی باسیان لە دەنگێکی بیستراو لە چەند تابووتێک دەکرد، دواتر ھەندێک شوێن جێی نینۆک لە ناوەوەی تابووتەکان دەدۆزرانەوە کە پێدەچوو ھەوڵی ڕاکردنی قوربانییەکان بووبێت. لە ھەندێک حاڵەتی تریشدا، کەسێک لە سەر و لووت و دەموچاوی دەدات، کە ئەمەش دەبووە ھۆی ئەوە کە وادەربکەون کە کەسێکی تر لێی خواردوون. کێشەی ئەم بیردۆزە ئەوەیە کە چۆن ئەو کەسانە کە گوایە بە زیندوویی نێژراون بۆ ماوەیەکی درێژ بە بێ خۆراک و ئاو و ھەوا دەژیان. شیکردنەوەیەکی جێگرەوە بۆ ئەو دەنگە دەنگانە ھەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەو دەنگانە لە ئەنجامی بڵقە بڵقی دەرچوونی گازەکان لەکاتی شیبوونەوەی سرووشتی جەستەکەیە. ڕەنگیشە ھۆکاری ئاشووب و شێواوی گۆڕەکان بەھۆی ھەڵکەندنەوە و تاڵانکردنیان بووبێت.

زانیاری لە سەر خوێنمژDonde viven las historias. Descúbrelo ahora