خۆپاراستن..

76 26 24
                                    

شتومەکە پارێزەرەکان

سیر، پەرتووکی پیرۆز، خاچ، پاڕانەوەی مەسیحی، ئاوی پیرۆز و ئاوێنە ھەموو بە ئامرازی پارێزەر دژی خوێنمژەکان یان ئامرازی دیاریکردنی خوێنمژەکان ناسراون

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

سیر، پەرتووکی پیرۆز، خاچ، پاڕانەوەی مەسیحی، ئاوی پیرۆز و ئاوێنە ھەموو بە ئامرازی پارێزەر دژی خوێنمژەکان یان ئامرازی دیاریکردنی خوێنمژەکان ناسراون

شتومەکە پارێزەرەکان—ئەو شتومەکانەی کە دەتوانن خەڵکی لە خوێنمژەکان بپارێزن—لە فۆلکلۆری خوێنمژیدا باوە. نموونەیەکی ئاشکرا سیرە، گوایە لق و چڵی گوڵی کێوی و گیای «ھاوتۆرن» یش ئازار بە خوێنمژەکان دەگێنن، لە ئەورووپاش پێیان وابوو ئەگەر بەری گوڵی مەستارد بەسەر سەقفی خانووەکانیاندا بڕێژن، خوێنمژەکان لە خانووەکە نزیک نابنەوە. شتومەکە پارێزەرەکانی تریش زیاتر ئایینین، بۆ نموونە لە دەوڵەتە مەسیحییەکان پەرتووکی پیرۆز، خاچ، ئاوی پیرۆز و پاڕانەوەی مەسیحیی ھەموو وەک پارێزەر بەکاردێن. گوایە کە خوێنمژەکان ناتوانن بەسەر زەویییە پیرزۆەکاندا بڕۆن، وەک زەوی کڵێساکان یان پەرستگاکان.

ئاوێنەش وەک ئامرازێک دژی خوێنمژەکان بەکارھاتووە، ھەرچەندە بە شتومەکێکی پارێزەر نەناسراوە. لە زۆرێک لە شوێنەکان ئاوێنە دەکرێت بە دەرگای ماڵەکانەوە بۆ ڕێگریکردن لە خوێنمژەکان لە چوونەژوورەوە. لە زۆرێک لە چاندەکاندا، خوێنمژەکان شکانەوەیان نییە لەبەر ئاوێنەدا و سێبەریش دروست ناکەن، ئەمە زۆرجار دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەبوونی ڕۆح لە جەستەدا، ھەر بۆیەش بە خوێنمژەکان دەوترێت نەمردوو، واتە ڕۆحیان تێدا نییە، بۆیە زیندوو نین، بەڵام لە ھەمان کاتیشدا مردوو نین (ھەن)؛ ھەرچۆنێک بێت، ئەم دانەپاڵە جیھانی نییە، بۆ نموونە لە یۆنان خوێنمژەکان شکانەوە و سێبەریشیان ھەیە، بەڵام کاتێک برام ستاکەر لە پەرتووکی دراکیولادا ئەمەی باس کردووە، لەو کاتەوە بە بەناوبانگی ماوەتەوە.

لە ھەندێک لە چاندەکانیشدا پێیان وایە کە خوێنمژ ناتوانێت بڕواتە ناو ماڵێکەوە لەخۆیەوە مەگەر بانگھێشت کرابێت لەلایەن خاوەن ماڵەکەوە؛ دوای یەکەم بانگھێشتکردن دەتوانن بە دڵی خۆیان بێن و بڕۆن. ئەمە لە زنجیرەڕۆمانی ژاپۆنیی شیکیدا باسکراوە. ھەرچەندە خەڵکی پێیان وابوو خوێنمژە فۆلکلۆرییەکان زیاتر بە شەو چالاک بوون، ئەوان بە گشتی کێشەیان لەگەڵ تیشکی خۆردا نەبوو.
کوشتن و لەناوبردن

زانیاری لە سەر خوێنمژDonde viven las historias. Descúbrelo ahora