شیکردنەوە و دانەپاڵە باوەکان..

90 37 29
                                    

تابلۆی خوێنمژ (١٨٩٥) لەلایەن ئێدوارد مونیک کێشراوە

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

تابلۆی خوێنمژ (١٨٩٥) لەلایەن ئێدوارد مونیک کێشراوە

پەیکەرێکی دراکیولا لەکاتی گازگرتن لە خانمێک کە لە فرۆشگایەکدا لە ڕۆمانیا بۆ فرۆشتن داندراوە

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

پەیکەرێکی دراکیولا لەکاتی گازگرتن لە خانمێک کە لە فرۆشگایەکدا لە ڕۆمانیا بۆ فرۆشتن داندراوە.

شتێکی قورسە کە بتواندرێت یەک پێناسەی ڕێک و پەسەندکراو بۆ خوێنمژی فۆلکلۆری دابنرێت، بەڵام چەند وەسفێک ھەن کە بۆ خوێنمژەکان داندراون کە باون لە زۆرێک لە ئەفسانە ئەورووپییەکاندا. زۆرجار، خوێنمژەکان شێوەیان ئاوساوە و ڕەنگێکی سوورباو و مۆربۆوەی تاریکیان ھەیە؛ ئەم خەسڵەتانە زۆرجار دەدرانە پاڵ خواردنەوەی خوێن. زۆرجار کاتێک خوێنمژێک لە کفنەکەی یان تابووتەکەیدا دەبیندرا خوێن بە دەم و لوتیدا دەھاتە خوارەوە و چاوی چەپیشی کراوە بوو. خوێنمژەکان لەو کفنانەدا دەھاتنە دەرەوە کە پێوەی نێژرابوون و قژ و نینۆکەکانیشیان ھەندێک درێژ بووبوونەوە. بە گشتی، کەڵبە تایبەتمەندییەکی خوێنمژەکان نەبوو لە فۆلکلۆری کۆندا. ھەرچەندە خوێنمژەکان لە زۆر شوێندا بە نەمردوو ناویان ھاتووە، ھەندێک لە چیڕۆکە فۆلکلۆرەکان بە بوونەوەری زیندوو ناویان دەبەن.

زانیاری لە سەر خوێنمژDonde viven las historias. Descúbrelo ahora