وێژە

31 12 6
                                    

بەرگەمی یەکەمی یەکێک لە چاپە ڕەسەنەکانی ڤارنیی خوێنمژ، کە کاریگەری لەسەر بەرەو پێشچوونی وێژەی خوێنمژ لە چاخی نوێدا ھەبوو

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

بەرگەمی یەکەمی یەکێک لە چاپە ڕەسەنەکانی ڤارنیی خوێنمژ، کە کاریگەری لەسەر بەرەو پێشچوونی وێژەی خوێنمژ لە چاخی نوێدا ھەبوو.

خوێنمژ لە وێژەدا سەرەتادا لە ناو ھۆنراوەکاندا دەرکەوت، وەکو ھۆنراوەی خوێنمژەکە کە لە ساڵی ١٧٤٨ لە لایەن ھینریچ ئۆگوست ئۆسینفیلدر نووسرا، لینۆری گۆتفرێد ئۆگویست بورگەر (١٧٧٣)، بووکی کورنیتی جۆن ولفگانگ ڤۆن گۆتە (١٧٩٧)، تالەبەی وێرانکەری ڕۆبێرت ساوتی (١٨٠١)، خوێنمژەکەی جۆن ستاگ (١٨١٠)، پیاوی ئەسپە جنۆکەیییەکەی پێرسی بیسە شێڵی (١٨٢٠)، ھاواری خوێنمژیش خوێن ڕشتنەکە ناتەقێنتەوە و باڵادی خوشکە ڕۆسا و ساموێل تایلەر کۆلدرێچ (١٨١١) کە لەگەڵ دا گایەوڕی لۆرد بایرۆندا کارەکە بە ناتەواوی مایەوە.

ھەروەھا بایرۆن بەشداری لە نووسینی یەکەمین چیڕۆکی وێژەیی خەیاڵیی سەبارەت بە خوێنمژەکان کرد کە لە ساڵی ١٨١٩ بە ناوی خوێنمژەکە بڵاو کرایەوە. لە ڕاستیدا ئەم چیڕۆکە لە لایەن پزیشکە تایبەتییەکەی بایرۆن، جۆن پۆڵدۆری نووسرا، ئەویش ئەم چیڕۆکەی لە زنجیرە چیڕۆکێکی ترسناک و نادیاری یەکێک لە نەخۆشەکانی وەرگرتبوو، بەشێک لە ڕۆمانەکە (١٨١٩) بە ناوی ناشتن: لەتکردن ناسراوە. چیڕۆکی ئەم کتێبە، شێوازێکی وێژەیی خودایی فەنتازیایی ژیانە کێوییەکەی بایرۆن بوو، و کەسایەتی نەمردووی لۆد ڕۆزڤین و ژیانی لە سەر کەسایەتی بایرۆن و خۆشەویستەکەی کارۆلین لامپ دروست کرابوو.

ڤارنیی خوێنمژ نیشانەیەکی وێژەیی بەرچاوی چاخی نێوەندی ڤیکتۆریا بوو، ئەو کاتەی کە لە ناو خەڵکدا چیڕۆکی ترسناک باو بوو، ئەم چیڕۆکە لە لایەن مالکۆم تۆماس و پیکێت پریست نووسرا، و یەکەم جار لە نێوان ساڵانی ١٨٤٥ بۆ ١٨٤٧ لە زنجیرە چاپکراوێکی ترسی ئەو کاتەدا، پینسە کوژکەرەکاندا بڵاو کرایەوە (پینسە کوژکەرەکان بەھۆی ھەرزانی لە نرخ و ناوەڕۆکە ترسناکەکەی ئەم ناوی لێنرابوو). چیڕۆکەکە لە شێوەی کتێب لە ساڵی ١٨٤٧ بە قەبارەی ٨٦٨ دوو ڕیزی لاپەڕە بڵاو کرایەوە. شێوازێکی وراوژووی تایبەتی ھەبوو، وێنەیی ڕوونکردنەوەییی خەسڵەتە ترسناکەکانی ڤارنی بۆ دانرابوو. یەکێکی تر لە شاکارە وێژییەکانی ئەو کاتە چیڕۆکی کارمیلا کچە خوێنمژە ھاوڕەگەزخوازەکە بوو کە لە ساڵی ١٨٧١ لە لایەن شیردەین لی فانو نووسرا. کارمیلا وەکو چیڕۆکی پێشتری ڤارنی، بۆ حاڵەتەکەی بە شێوەیەکی سۆزداری نوسرابوو.

کارمیلا لە لایەن دی ئێتش فۆرستۆن، لە ساڵی ١٨٧٢دا کێشراوە.

ھیچ شاکارێک وەکو شاکارەکەی دراکولا برام ستۆکەر کاریگەری لەسەر خەیاڵی میللی نەبوو، کە لە ساڵی ١٨٩٧ بڵاوکرایەوە. برام ستۆکەر لە کتێبەکەی، خوێنمژی وەکو نەخۆشییەکی شەیتانی و گوازەرەوە وێنا دەکات، سێکس و خوێن و مردن تێکەڵ بە یەک دەکات و لە پەتی ئەوروپای ڤیکتۆری کە لەو کاتەدا بە

 برام ستۆکەر لە کتێبەکەی، خوێنمژی وەکو نەخۆشییەکی شەیتانی و گوازەرەوە وێنا دەکات، سێکس و خوێن و مردن تێکەڵ بە یەک دەکات و لە پەتی ئەوروپای ڤیکتۆری کە لەو کاتەدا بە

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

دەست نەخۆشییەکانی سیل و سفلیس دەیناڵاند، دەدات. خەسڵەتەکانی کەسایەتی خوێنمژی لە کارەکەی برام ستۆکەر تێکەڵ بە داب و نەریتی فۆلکلۆری کراوە لە کۆتاییدا کەسایەتییەکە بوو بە خوێنمژێکی خەیاڵی نوێ.

بە پشت بەستن بە ھەردوو کتێبی کۆنی خوێنمژەکە و کارمیلا، ستکەر ھەڵسا بە گەڕان بە دوای کتێبە نوێیەکەی لە کۆتایی ساڵانی سەدەی نۆزدەمدا، چەند بەرھەمێکی وەکو خاکی پشت دارستانی ئیمیلی گێرارد کە لە ساڵی ١٨٨٨ نووسرا و چەند کتێبێکی تر سەبارەت بە ترانسڤیلینا و خوێنمژەکان خوێندەوە. لە لەندەن، ھاوکارێکی چیڕۆکی ڤالاد تیپی، ژیانی ڕاستەقینەی دراکولای لاس ستۆکەر باس کرد، لەبەر ئەوە ستۆکەر یەکسەر چیڕۆکەکەی بۆ کتێبێک وەرگێڕا. کاتێک بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٩٧ بڵاوکرایەوە یەکەم بەشی لێ لابرا، بەڵام دواتر بە ناوی میوانی دراکولا لە ساڵی ١٩١٤دا بڵاوکرایەوە.

کۆتا ساڵەکانی سەدەی بیستەم، ھەڵسانەوەی چەند بەرگێک لە داستانی خوێنمژەکانی بەخۆوە بینی. یەکەمینی ئەمانە، ڕۆماننووسی گۆتی مارلین ڕۆس بوو، کە زنجیرەی بەرناباس کۆلینزی لە ساڵانی ١٩٦٦ بۆ ١٩٧١ نووسی، کە لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی ئەمەریکیی ھاوچەرخ تارمایی تارییکەکاندا بەکارھێنرا؛ و لەو کاتەوە خواست لەسەر بیننی خوێنمژەکان وەکو پاڵەوانێکی ھۆنەریی تراژیدی لەباتی بەرجستەیەکی باوی خراپەکاریی زیادی کرد. ئەم ھاوکێشەیە زنجیرە ڕۆمانی بەناوبانگ و کاریگەرەکەی نووسەر ئاننا ڕایس، تۆمارەکانی خوێنمژی بەدوای خۆیدا ھێنا کە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٦ بۆ ٢٠٠٣ نووسرا.

سەدەی بیست و یەک چەندین نموونەی تری لەسەر چیڕۆکی خەیاڵی خوێنمژی لەگەڵ خۆیی ھێنا، وەکو زنجیرەی برایانی خەنجەری ڕەشی جەی ئا وارد و چەندین کتێبی تری خوێنمژیی بەناوبانگ کە بۆ نەوجەوانان و تازە پێگەیشتووان دەنووسرا. نموونەی ڕۆمانی ڕۆمانسیی سەروو سروشتی و چیڕۆکی خوێناوی پۆلیسی، دیاردەی بڵاوکراوەی سەردەمە کە بە خێرایی و بە فراوانی بەناوبانگ دەبوون. ئێڵ ئەی بانکس لە زنجیرەی ئەفسانەی ڕاوچی خوێنمژەکان، زنجیرەی ئیرۆتیکی نووسەر لاوڕاڵ کەی ھاملتۆ، ئەنیتا بلەیک: ڕاوچی خوێنمژ، و بۆشەکانی کیم ھاریسۆن، خوێنمژیی لە چەند گۆشە نیگایەکی نوێووە ھەر یەکەیان بە جۆریک وێنایان دەکەن، و ھەندێکیان ھیچ پەیوەندی بە ئەفسانە ڕەسەنەکانەوە نەبوو. خوێنمژەکان لە زنجیرەی تواڵایتی ستیفن مایەر (٢٠٠٥–٢٠٠٨)، کاریگەری سیر و خاچییان لەسەر نییە و خۆر ئازاریان پێنادات، بەڵام بەھەر حاڵ حاڵەتی سەرو سروشتی ئەوانی ئاشکرا دەکرد. ڕایشتیل مەید زیاتر لە ئەفسانە کۆنەکانی خوێنمژی لە زنجیرەکەیدا لادەدا، ئەکادیمیای خوێنمژی (٢٠٠٧-تا ئێستا)، کە تێیدا باسی کەلتووری ڕۆمان و دوو نەژادی خوێنمژ دەکات کە یەکێکیان باشە ئەوەی تریش خراپ، ھەروەھا نەژادێکی تری نیوە-خوێنمژە.

زانیاری لە سەر خوێنمژDonde viven las historias. Descúbrelo ahora