بیر و باوەڕی کۆن.

50 22 8
                                    

  

تابلۆی لیلیت (١٨٩٢) لەلایەن جان کۆلیەر کێشراوە

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

تابلۆی لیلیت (١٨٩٢) لەلایەن جان کۆلیەر کێشراوە

٭

داخی گرانی من ئەم وێنە حیزە بوو
نامزانی چۆن جێیە خەتارەکان داپۆشم
ئیتر ئەوهام لێکرد🙂٭

بە درێژایی مێژوو لە نزیکەی ھەموو چاندەکاندا، چیڕۆکی بوونەوەری ھاوشێوەی خوێنمژەکان، خوێنخۆر و گۆشتخۆر، ھەبوون. لە کۆندا، دەستەواژەی خوێنمژ و ڤامپایەر بوونیان نەبووە. خواردنەوەی خوێن و چالاکییە ھاوشێوەکانی دەدرانە پاڵ دیمن و ڕۆحی خراپ؛ تەنانەت شەیتانیش بە خوێنمژەوە بەستراوەتەوە.

نزیکەی ھەموو چاندەکانی جیھان خوێنخۆرییان بە جۆرێک لە خراپە ناساندووە و بە ڕۆحی خراپ و دیمنەوە بەستوویانەتەوە. فارسەکان لە یەکەمین چاندەکان بوون کە چیڕۆکی دیمنی خوێنمژیان ھەبێت: دیمنی خوێنخۆر لەسەر گۆزەکانیان ھەڵکەندراوە لەکاتی خواردنەوەی خوێنی مرۆڤ. شارستانیەتی بابل و ئەسیریا چیڕۆکی بوونەوەری ئەفسانەیی لیلیتویان ھەبووە، کە دیمنێک بووە کە لەسەر خوێنی مناڵی ساوا ژیاوە. لە چیڕۆکەکانیشدا ھاتووە کە خوێنمژ و شێوەگۆڕی مێینە بە شەوان بە ناو شارەکاندا دەگەڕان بۆ دۆزینەوەی قوربانییەک.

لە مێتۆلۆژی کلاسیکیدا، سێ بوونەوەری ئێمپیوسەی، لامیا و شتخیکش ناویان ھاتووە. بە تێپەڕبوونی کات، دوو دەستەواژەکەی یەکەم بوونە گشتی بۆ وەسفکردنی ساحیر و دیمنەکان. ئیمپیوسەی کچی خواوەند ھێکاتێ بوو، و بە بوونەوەرێکی قاچ تەنەکەیی و شەیتانی ناسرابوو. ئەو شێوەی خۆی دەگۆڕییە سەر ژنی گەنج و پیاوی ھەڵدەخڵەتاند و لەکاتی خەوتنی پیاوەکان خوێنەکەی دەخواردنەوە. لامیا ھێرشی دەکردە سەر مناڵان بە شەو لەکاتی خەوتندا و خوێنەکەی لە جێگەی نووستنەکانیاندا دەخواردەوە. وەک لامیا، شتخیکشیش بە ھەمان شێوە ھێرشی دەکردە سەر مناڵان، بەڵام لە ھەمان کاتیشدا پێگەیشتووەکانیشی دەکردە ئامانج. گوایە کە جەستەی باڵندەیان ھەبووە لە قەلەڕەش چوون.

زانیاری لە سەر خوێنمژDonde viven las historias. Descúbrelo ahora