بیروباوەڕی فۆلک

134 37 44
                                    


باوەڕھەبوون بە خوێنمژی ھەزاران ساڵ لەمەوبەر ھەبووە. چاندی ھاوشێوەی میزۆپۆتامییەکان، عیبرییەکان، یۆنانییە کۆنەکان و ڕۆمانییەکان چیڕۆکی دیمن و ڕۆحییان ھەبووە کە بە پێشھاتووی خوێنمژی دادەنرێن. ھەرچەندە لەم چاندە کۆنانەدا خوێنمژ و بوونەوەری ھاوشێوەی خوێنمژ ناویان ھاتووە، فۆلکلۆری ئەو بوونەوەرەی ئەمڕۆ بە خوێنمژ ناوی دەبەین بنچینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا لە سەدەی ھەژدەھەمدا، کە لەم ماوەیەدا بیروباوەڕی زۆرێک لە کۆمەڵگەکان بە دەمی دەگوازرانەوە لە نەوەیەکەوە بۆ دانەیەکی تر و تۆماریش دەکران. لە زۆر حاڵەتدا، خوێنمژەکان بوونەوەری خراپکارن، زۆرجار گەڕاوەی ئەو کەسانەن کە بوونەتە قوربانیی خۆکوشتن، یان ئەوانەی کە لە ژیانیاندا ساحیر بوون و جادووی ڕەشیان ئەنجام داوە، ھەروەھا دەکرێت کەسێک ببێتە خوێنمژ بەھۆی دزینی جەستە مردووەکەوەی لەلایەن ڕۆحێکی خراپەوە، یانیش ئەگەر ھاتوو کەسەکە لەلایەن خوێنمژێکی ترەوە گازی لێ گیرا. لە ھەندێک ناوچەدا، ئەمەندە باوەڕ بەم بوونەوەرانە بەھێز بوو کە ببووە ھۆی ھیستێریای بە کۆمەڵ و ببووە ھۆکاری کوشتنی ئەو کەسانەشی کە خەڵکی لایان وابوو خوێنمژ بوون.


زانیاری لە سەر خوێنمژDonde viven las historias. Descúbrelo ahora