نێگارێکی ڕامیاری لە گۆڤاری پەنچ کە لە ساڵی ١٨٨٥ بڵاوکراوەتەوە، کە یەکێتی نیشتیمانی ئیرلەندی وەکو خوێنمژێکی ئیرلەندی کە ھێرش دەکاتە سەر ژنێکی خەوتوو نیشان دەدات.
دووبارە داھێنانەوەی ئەفسانەی خوێنمژ لە سەردەمی ھاوچەرخدا بە دوور نییە لە توانجی ڕامیاری. کۆنت ڕاکۆلای ئیستوقراتی، کە بە تەنیا لە قەڵایەکی دوور لەگەڵ ژمارەیەکی کەمی خزمەتکارە دەروون ناتەواوەکان دەژی، بە تەنیا بە شەوان دەردەکەوێت و لەسەر جوتیارییەکانی خۆی تێر دەکات، ھێمایە بۆ سیستەمی کۆنی مشەخۆری. لە پێشەکی بەشی خوێنمژی لە فەرھەنگی فەلسەفی کە لە ساڵی ١٧٦٤ چاپکراوە، ڤۆلتیر تێبینی ئەوەی کرد کە چۆن بیروباوەڕی فۆلکلۆری خوێنمژی لە ناوەڕاستەکانی سەدەی ھەژدەھەم ڕووی لە کەمی کرد، بەڵام ئێستا «بازرگانە گەورەکان، جامبازەکان و سەرمایەداران خوێنی خەڵکییان لە ڕۆژی ڕووناک دەمژی، بەڵام ئەوان نەمردوو بوون، ھەرچەندە گەندەڵ بوون، ئەوانە خوێنمژی ڕاستی بوون کە لە گۆڕەکان نەدەژیان، بەڵام لە کۆشکە پەسندەکان».
مارکیز سەرمایەداری بە «کرێکارێکی مردووە، وەکو خوێنمژ، تەنیا لەسەر مژینی کرێکارە زیندووەکان دەژیێت، ھەرچەندە زیاتر کرێکارەکان بمژێت، زیاتر و زیاتر دەژیێت.» پێناسە دەکات. وێرنەر ھێرزۆگ لە نۆسفیراتۆیی خوێنمژ، لێکدانەوەی ڕامیاریی خۆی وەھا دەخاتە بەردەستەوە کاتێک پاڵەوانەکەی جۆناتان ھارکەر، پارێزەرێک لە چینی ناوەند، دەبێتە خوێنمژی داھاتوو، بە ھەمان شێوە چینی بۆرژوازی سەرمایەداری دەبێتە چینی مشەخۆری داھاتوو.
ESTÁS LEYENDO
زانیاری لە سەر خوێنمژ
Adventureئەم زانیاریە لە بەرنامەیەک دەستم کەوتوە لەوێ هێنامە بۆیە بردنی هەر وشەیەک بەبێ پرسی من لاوازی خۆت دەئەخەت هەندێک پارتی هەیە کە چەندین وشەیە و هەندێکیشیان هەیە کەمە بۆیە درتان بیگ بێت لە هەر کەم و کورتیەکیشم بمبورن بۆ هەر هاڵەیەکیش پێم بلێن.... نوسە...