بیردۆزە سایکۆدینامیکەکان

30 16 11
                                    

توێژەری ویلزی، ئێرنست جۆنز لە تێزەکەی دەربارەی کابوس لە ساڵی ١٩٣١ دووپاتی کردەوە، کە خوێنمژەکان ھێمان بۆ ھەندێک پاڵنەری بێئاگایی و میکانیزمی بەرگری. ھەستەکان وەکو خۆشەویستی، گوناھ و ڕق، سووتەمەنی بیرۆکەی گەڕانەوەی مردوو لە گۆڕەکانەوەیە. بە ھیوای پێک شادبوونەوە بە خۆشەویستان، تازەیەبارەکان پێیانوایە کە تازە مردووەکانیش تامەزرۆن بە ھەمان شێوە تا بگەڕێنەوە. لەم ڕوانگەیەوە بیروباوەڕە کۆنەکان سەبارەت بە گەڕانەوەی خوێنمژەکان بۆ لای کەس و کار و بەتایبەت بۆ لای خێزانەکانیان سەری ھەڵدا.

لەو کەیسانەی کە ھەست بە تاوانکردنی بێئاگایی گرێدراوی پەیوەندی بێت، لەوانەیە ئاواتی شادبوونەوە لەڕێگەی دڵەڕاوکێوە تێک بچێت. ڕەنگە ئەوە ببێتە ھۆکاری داسەپاندن و کپکردن، کە سگموید فرۆید بە ترسی ویستراوی گڕێداوە. جۆنز پێی وایە کە لەم حاڵەتانەدا ویستی ڕاستەقینە بۆ شادبوونەوەی سێکسی ڕەنگە بە شێوەیەکی فراوان بگۆڕێت، ئارەزوو جێی ترس دەگرێتەوە، سادیگەری جێگەی خۆشەویستی دەگرێتەوە، و ھەروەھا یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی یان خۆشەویستەکەی جێگەی لەلایەن کیانێکی نەناسراو دەگیرێتەوە. لایەنی سێکسی ڕەنگە بوونی ھەبێت و ڕەنگیشە بوونی نەبێت. ھەندێک لە ڕەخنەگرانی سەردەم پێشنیازی بیردۆزێکی ئاسانتریان کرد: خەڵک خۆیان ئاشنایی خوێنمژی دەکەن، چونکە لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێ ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت، لە ترسی مردن ڕابکەن.

دەتوانرێت چالاکی سێکسی خوێنمژین لە سروشتی خۆیەتی ببیندرێت کە پەیوەندی لەگەڵ گۆشتخۆری و نەریتە کۆنەکان ھەیە. زۆر لە ئەفسانە کۆنەکان ئاماژە بە ھەبوونی ھەندێک بوونەوەری تر دەکەن کە شلەمەنی تر لە جەستەی نێچیرەکانیان دەڕژێنن، کە ئەوەش پەیوەندییەکی بێئاگایی لەگەڵ ڕژانی تۆوی پیاوەوە ھەیە. لە کۆتاییدا جۆنز تێبینی ئەوەی کرد کە کاتێک لایەنە سروشتییەکانی سێکس داپۆسڵرێ، لە شێوازی دواکەوتووانەی تر دەردەبڕدرێت، بە تایبەتی بە شێوەی سادیگەری؛ جۆنز پێی وابوو کە سادیگەری دەمی پەیوەندییەکی نەپچڕاوی لەگەڵ ڕەفتاری خوێنمژیدا ھەیە.

زانیاری لە سەر خوێنمژDonde viven las historias. Descúbrelo ahora