Episode(1)💙

1.8K 107 13
                                    


خەیال بکەو چێژ ببینە😌❤️‍🩹

no one pov:

"ساڵێکی زۆر دووروو درێژمان بەسەر برد لەگەر یەکتری سپاستان دەکەم قوتابیان کە زۆر بە میهرەبانی بەیەکەوە هەڵتان کرد "

مامۆستای پۆڵەکە وتی بەکۆمەڵێ فایلی دەستی کە نمرەکانی قوتابیانی تێدایە ،

کچێک لە ڕەحلەی پێشەوە بە بێزاری لەو مامۆستایە دەڕوانێ دەی هەوێت بەزوترین کات کۆتایی بەو قسانە بهێنێت و نمرەکانی وەربگرێتەوە و بڕوات چونکە 

کەسێک لە دەرەوە چاوەڕێیەتی 

"کەی کۆتایی بەو قسە بێمانایانە دەهێنێت"

کچەکە بەوەی تەنیشتی وت بە چرپەتا کەس گوێی لێ نەبێت 
کچەکەی تریش شانەکانی هەڵتەکاند بەمانای نازانم

"دەی قوتابیان با درێژە بەقسەکانم نەدەم "

مامۆستاکە وتی و چاویلکەکەی لەچاوی کرد و چاوی بڕیە فایلەکانی دەستی

" باش بوو بیری هاتەوە "

کچەی تر سەیری کچەکەی کرد

"تالین گەمژە مەبە با لەکۆتا ڕۆژی خوێندن دەرمان نەکەن"

تالینیش بێدەنگ بوو گوێی بۆ مامۆستاکەی ڕاگرت بوو ، کە خەریکی ناو خوێندنەوەی قوتابیانە
و گەیشتە سرەی تالین

"تالین بەرزترین نمرەی هێناوە ، بەڵامم"

تالینی هارو هاج دڵخۆش بوو بەڵام لەگەڵ وتنی بەڵام ناوچەوانی گرژ کرد

"بەڵام بەهۆی قۆپیەوە ئەو نمرە بەرزەی بەدەست هێناوە ، بۆیە دەر دەکرێت لە قوتباخانە"

تالین چاوەکانی پڕ بوو لە فرمێسکی سوێری ژەهراوی هەڵستایەوەو بەدەنگی بەرز قسەی کرد

"ئەوە درۆیە من هەرگیز قۆپیەم نەکردووە، ئەوە لەمن ناوەشێتەوە"

هەموو قوتابیەکان کەوتنە پستە پست کردن باسی ئەو کچە بچوکەیان دەکرد کە بێتاوانە

"من هیچ نازانم بەڕێوبەر پەیوەندی بۆ باپیرت کردوە و  دەتوانی فرمێسکە درۆینەکانت بۆ ئەو هەڵڕێژیت"

تالین چاوەکانی سڕی و سەری بۆلای ڕاست جوڵاند و سەیری کرد کە ئەو کچەی پێشبڕکێی نمرەی لەگەڵ دەکرد پێکەنینی شەیتانی لەسەر ڕوخساریەتی و  دەستی بەو شێوەیە جوڵاند بۆی 👍
زانی کە ئەوە کاری ئەو بووە ، ئەو خەمی نمرەکانی نیە تەنها خەمی ئەوەیەتی کە باپیری بەو شتانە بزانێت ، چونکە باپیری نایەوێ کچ لەسەرووی 16ساڵی بخوێنێت و تالینیش کە تەمەنی 18 ساڵە دەخوێنێت و تا ئێستا زۆر دەمە قاڵێی کردووەو لێی دراوە لەبەر ئەو بابەتە ، ئەو بەڵێنی بە باپیری داوە کە هەموو ساڵێک دەرچێت سەر شۆڕی نەکات .

(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????Where stories live. Discover now