خەیاڵ بکەو چێژ ببنە💙کۆمێنت لەناو دێڕەکان💙
n
o one pov:
دووای شەڕی جین و یونگی ،کەشەکە کەمێک ئارام بۆتەوە و هەموو ئەندامانی خێزانی کیم لە هۆڵە گەورە شاهانەیەکە کۆبونەتەوەو قاوەکانیان دەخۆنەوە و کات بەسەر دەبەن ، تایهۆنگ وەک هەمیشە لەسەروی هەمووان دانیشتوەو سوڵتانیشی لەلایە ، یونگی و تالین بەیەکەوە دانیشون و بەرامبەریان جین و هاوسەری جین دانیشتون ، لەلای خوارەوەش مینسیۆک و پورە لەخۆبایەکەی تایهیۆنگ دانیشتون ، هەموویان بێدەنگ و هیچ نیە قسەی لەسەر بکەن ، ئەوان خێزانێکی سارد وسەیرن و هیچ هەستو خۆشەویستیەکیان بۆیەکتر نیە و وەک دووژمن لێک دەڕوانن ئەوەی کە قسە دەکات تالینە بە پستە پست لەگەڵ یونگی قسە دەکات
یونگی :سوێند دەخۆم دەم کوشت بەس نەتان هێشت
وتی و بە ڕقەوەدیسان لە جینی ڕوانی تێڕوانینەکانی جینیش زۆر توڕەو بە ڕق بوون ، تالین دووبارە هەناسەیەکی بێزاری هەڵمژی و سەری لەسەر پشتی قەنەفەکە حەساندەوەتالین:لێت دەپاڕێمەوە یونگی ئەو بابەتە داخە مێشکم چوو لەبەیانیەوە هەر دەڵێی دەم کوشت ، ئەسڵەن ئەو خەریک بوو تۆ بکوژێت
وتی و یونگیش چاوەکانی لە بێزاریدا سوڕاندیونگی:گەمژە
وتی و تالین ڕێک قۆلی یونگی گرت و بە پستەیەکی تکاوە قسەی کردتالین:یونگی لە،کێشە دام شەو کە هاتمەوە ژورەوە تایهیۆنگ منی بینی و وتی بەو کاتە چیدەکەی لە دەرەوەی ژورەکەت ، منیش لە ترسا تا گومانم لێنەکا وتم کە هەست دەکەم دوگیانم بۆیە برسیم بوو هاتمە دەرێ ، بەڵام ئەو شەیتانە باوەڕی نەکرد ،وتی کە بەیانی دەتبەم بۆ پشکنینی دووگیانی ، چیبکەم و سزای بۆمن ئامادەکردووە دەبێ تا یەکساڵ باخچەکە من پاکی بکەوە
تالین بەترسەوە قسەی دەکردو دەنگی نزمکرد بوو یونگیش تاکۆتای گوێی بۆقسەکانی ڕاگرت و دوواتر دەستی بەقژی داهێناو و زمانی لێوی داهێناو سەیری تالینی کردیونگی:دەمەوێت ڕەنگی قژم بگۆرم ، تۆ هەڵی بژێرە ڕەساسی یاخود قاوەیی
تالین تورەبوو بە ناوچەوانێکی گرژەوە لە یونگی ڕوانیتالین:باسی چی دەکەی من لە کێشەدام ئەی خوایە ، هیچ سودێکت نیە
یونگی بەخۆ تێکدانەکەی تالین پێکەنی و سەیری کاتژمێرەکەی دەستی دەکرد وەک ئەوەی چاوەڕێی شتێک بێت
یونگی:بۆم گرینگ نیە براژن من خۆم هەدەفم شەڕ نانەوەیە و هیچ ئاشتی خواز نیم
تالین:گەمژەی هیوادارم کەچەڵ ببیت
هەموویان سرنجیان چووە سەر تایهیۆنگ چونکە قسەی کرد
YOU ARE READING
(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????
Romanceگرینگ نیە کە کێت خۆشدەوێت گرینگ ئەوەیە من تۆم خۆشدەوێت...!