Episode(11)💙

529 63 286
                                    


تێبینی ، ئەوپاڕتە زۆر حاتفیە گەر دڵت بەرگە دیمەنی خەمگین ناگرێت بیخوێننەوە ئەگەر بەرگەش دەگرێ هەر بیخوێننەوە چونکە گەڵێ خۆشە 😂 بە بەخوای بەڕاستمە تۆزێک خەمبارە . ڕاکەنننن بخوێننەوە .

کۆمێنت لەنا دێڕەکان💙

خەیاڵ بکەو چێژ ببینە💙

"تالین ، بەدووامدا وەرە"
تایهیۆنگ وتی و ڕۆیشتە دەرەوە ، منیش بەدووایدا چووم تا پێی بڵێم ئەو شتە لە مێشکی دەربکات بەدوویدا ڕۆشتمە دەرەوە لە باخچەی ماڵەکەمان وەستا وپشتی لەمن بوو، هەستم بە هەناسە قوڵەکانی دەکرد و ، سەیری درەختەکانی ناو باخچەکەی دەکرد و کەمێک بێدەنگ بوو ماوەیەک وامایەوە ، بوێریم نەبوو لێی ببپرسم بۆچی بانگی کردبووم بە ترسەوە لە دوواوەی وەستا بووم ، تا لەناکاو ئاوڕی دایەوە ڕاچڵەکەی چونکە جوڵەکەی زۆر خێرا بوو ڕووی لەمن کرد و بەخێرایی قسەی کرد

"ئەو سواڵکەرە چی لەمن زیاترە ها ، پێم ناڵێی لەبەر چی ئەوت خۆشدەوێتو وا شەیدای ئەو سواڵکەرە بووی، من  لەچیم کەمە ؟ ها لەچیم کەمە ها جواب بدەوە ، بێ مێشک من لەوە  دەوڵەمەند ترم کە بە مێشکە بچوکو نەفرەتیەکەت دادێت ، من زیاتر لە شەش کۆمپانیام هەیە لە کۆریا ، لە ئەمەریکا هۆتێلیکی پێنج ئەستێرەیم هەیە ، لە سعودیاو دووبەی بیری نەوتم هەیە ،  ئۆتۆمبێلەکانم ئەوەندە زۆرن هەندێک جار بیرم دەچێتەوە کە کامە هی من بوو ، ئایە ئەوەندە بەس نیە تا خۆشت بوێم ،  ئەو سواڵکەرە دوکانێکی کەلاوەی هەیە کە گوڵی لێ دەفرۆشێت ، ئەو کوڕەی تۆ خۆشت دەوێ تۆی ناوێ پارەکانی باپیرتی دەوێت هەی گەمژە گەمژەیی بێ مێشک لەو دایک سۆزانیە دووربکەوە ، لەو بێ قیمەته دوور بکەوە"

زۆر توڕە بووم چۆن دەتوانێ  ئاوا قسە لەسەر کوکیەکەی من بکات

"بێدەنگبە ،جۆرە قسە لەسەر جونگکووکەکەی من مەکە ، ئەو پاکترین مرۆڤی سەر زەویە ، ڕاستە کە ئەو هەژارە  ، بەڵام ئەوپارەکانی بە گوڵ فرۆشتن پەیدا دەکات نەک وەک جەنابت بە کاری نایاسایی ، ئەو باشترین دڵی هەیە من دڵی ئەوم دەوێت نەک خۆت و پارە هیچو پوچەکانت "
سەیری کردم بە پێکەنینەوە لێمی دەڕوانی ئەو پێکەنینە چیە خوایە شێت بووە یان چی ؟

"ئەو سواڵکەرێکی هیچو پوچە کە پارەی نیە دووکانەکەی خۆشی گەورە بکات "
نەم توانی زیاتر بەرگە بگرم زلەیەکم لە ڕوومەتی دا ، ڕووی بۆ لای چەپ  سووڕا ، ماوەیەک وا مایەوە دووای کەمێک پێکەنی و تفێکی لە عەرزەکە کرد و بەخێرای ڕووی بۆلای من سوڕاند

"بێ دەنگبە پێم وتی بێ دەنگ بە من تۆم ناوێت گەر خۆشت بکوژی تۆم ناوێت و هەرگیز هاوسەر گیریت لەگەڵ ناکەم ، من جونگکووکم دەوێت و میهرەبانی ئەوم دەوێت"
بەگاڵتەجاڕانی سەیری دەکردم و دووای ماوەیەک قسەیەکی کرد کە تەواوی بوێریمی لەناو برد ، وەک ئەوەی لە چلەی زستان لە ناو بەفر بە بێ جل وەستابم ، سڕی کردم ، چاوەکانم لە شۆکدا کرانەوە

(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????Where stories live. Discover now