چێژی لێ ببینن💙
pov:taehyung
تایهیۆنگ:یارە بچوکەکەم لەکوێی بۆچی وڵام ناداتەوە
وتم کاتێک بۆجاری حەڤدەهەم تێلم بۆ تالینم کرد ، تا دڵنیای بکەمەوە کە بەسەلامەتی گەیشتومو باشم ، هەم بزانم ئەو چیدەکات و تەندروستی چۆنەتایهیۆنگ:ئەو مشکه دەبێت چی لەژێر سەردابێت وڵامم ناداتەوە
بەرەو ژووری کار کردنم چووم ، لەسەر قەنەفەی ژوورکە دانیشتم و سەیری وێنەکانی ئەوم دەکرد لە مووبایلەکەمدا، وێنەی زۆری ئەوم لایە کاتێک بێ ئاگابوە و گرتومە ، سەرم لەسەر قەنەفەکە حەساندەوەو موبایلەکەم لەسەر دڵم دانا زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانم بە یادهاتنەوەی ڕابردووflash back:
چواردە ساڵ لەمەوبەر
بانگهێشت کرابووین بۆ ئاهەنگی لەدایک بوونی کچە پچوکەکەی هاوبەشی باوکم ، خەڵکانی زۆری لێبوو هەمووشوێنێک بەجوانی ڕازێندرابۆوە ،
یەکەمجارم بوو لەگەڵ باوکم و دایکم بچم بۆ ئاهەنگ و بۆنەکان هەمیشە براکانمیان دەبد لەڕوویان نەدەهات من ببەن ،چونکە هەمیشە شەرمەزارم دەکردن من ئەوکات
گەنج بووم شازدە ساڵ بووم ،دایکم زۆری لەباوکم کرد تا من ببەن بۆ ئەو ئاهەنگە ، چونکە باوکم ڕقی لێم بوو هەمیشە دەیشکاندم ، دووای ئەوەی لەگەڵ باوکم لەلای هەندێک هاوڕێی وەستابووم ، هاوڕێکانی باوکم ویستیان قسەم لەگەڵ بکەن بەڵام من جوابی ئەوانم نەدەدایەوە ،چونکە دەم زانی باوکم شەرمەزار دەکەم ،
بەڵام ئەوان زۆریان لەمن کرد و منیش قسەم کرد دووبارە باوکمم شەرمەزار کرد و ئەو لێم توڕە بوو ، وت کە بڕۆم لە شوێنێکی چۆڵ دانیشم و لەگەڵ کەس قسە نەکەم ئەو هەڕەشەی لێم کرد کە لێم دەدات دووبارە ، بۆیە دوور کەوتمەوە لەهەمووان و بەتەنها لە سوچێکی باخچەکەی ئەو ماڵە دانیشتبووم ، بەهێواشی فرمێسکم دەڕشت ،
لەبەر ئەوەی کە من جیاوازم لەوان بۆچی بەو شێوە دەم شکێنن ، دڵم ئازاری هەبوو بە دەستەکانم ڕوخسارم داپۆشی و دەگریام ، زۆر بە خراپیش دەگریام ، بەڵێ ئەو پیاوەی ئێستا کە دەستی بە خوێنی چەندان کەس پیس بووە و زیاتر لە سەت پاسەوان وخزمەت کار لە بەر دەستی کار دەکەن و ناوبانگی لەتەواوی شار و وڵاتان و جیهان بڵاوە ، بەوجۆرە لەڕابردوودا لاواز بوو ، بەڵێ لاوار بووم زۆریش کە نەم دەزانی هەستی توڕە بوون چیە ، ئازاری مێشولەیەکیشم نەدابوو......!
"بیبیدی بابدی بوووووووو تۆم کرد بە ئەسپ "
دەنگی منداڵێک هات بە هێواشی سەرم بەرز کردەوە ،
YOU ARE READING
(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????
Romanceگرینگ نیە کە کێت خۆشدەوێت گرینگ ئەوەیە من تۆم خۆشدەوێت...!