چێژی لێ ببینن💙
کۆمێنت لەناو دێڕەکان💙pov:talin
دووای ئەوەی یونگی و لینی ڕۆیشتن منیش چومە گەرماوو خۆمم شوشت و جلێکی خەوم کردە بەرم ، بەقژی تەڕەوە لەبەردەم پەنجەرەی ژورەکەم وەستابووم لەدیمەنە ساردەکەی دەرەوەم دەڕوانی هاوین ڕۆیشتوە و دنیا ڕەنگی پاییزی گرتوە باخچەی کۆشکەکە زۆر تاریکە بەڵام هێشاش کەمێک ڕوناکە بەهۆی ڕوناکی مانگەوە ،
هەست بە سەرما دەکەم بۆیە دەستەکانم لە قۆڵم خشاند بە مەبەستی گەرم کردنەوە ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی ، قسەکانی سوڵتانم هاتەوە بیر کە منداڵەکەم کچ بوو چی بکەم ؟ چۆن بەرگری لێ بکە؟ چۆن بتوانم بیپارێزم چۆن ئەوبارگرانیە هەڵگرم ...
ئەو منداڵەی لەخەونەکانم دەبینم ، منداڵەکەی خۆمە ؟
نازانم چی بکەم سەیری ئاسمانم کرد وردە وردە هەورەکان دەهاتنە بەردەم مانگی ئازیزم و دایان دەپۆشی ئەوڕوناکیە کەمەی هەبوو وردە وردە نەما ، ئێ پاییزە دەبێت وابێت دەمێک بای دێت و دەمێک باران دەبارێت و دەمێک خۆر لەدەرەوەیە ...
هەورەکان دەستیان کرد بە دەنگ دروست کردن دەنگێکی نەرمیان دروست دەکرد ئەوەئاماژە بوو بۆ بارێنێکی هێمن و ئارام ، هەوەرکان گرمە گرمیان دروست دەکرد و منیش زیاتر خۆمم لەباوەش دەگرت ،
دەنگی کرانەوەی دەرگاکە هات ، کات درەنگە کاتژمێر یازدەیە دەزانم ئەوە تایهیۆنگە، ئاوڕم نەدایەوە ، نامەوێ هەست بە ترس و بێ هێزیم بکات ، بەردەوام بووم لە سەیر کردنی دیمەنی پشت پەنجەرەکە ، تا جەستە گەورە و پتەوەکەی تای لە دوواوە باوەشی لێدام و دەستەکانی لە کەمەرم ئاڵاند و سەری لەناو قژم نقوم کرد و هەناسە گەرمەکانی بەر ملم دەکەوت
، زیاتر دەستی لەسەر کەمەرم توند کرد و سەری دوور خستەوە لە ملم و قژمی هەمووی هێنایە لای چەپم و سەری نزیک کردەوە لە ملم و ماچی کرد ، بە ماچی بچوک بچوک لێوەکانی گەشتیان کرد بەرەو شانم ، بێ دەنگ بووم تەنها دەستەکانم لەسەر دەستی توند دەکرد ،
دوواتر چەناگەی لەسەر شانم حەساندەوە،
تایهیۆنگ: بۆچی ئاوا خەیاڵت ڕۆشت بوو خەیاڵت لەکوێ بوو همم..
بەدەنگێکی گڕ وتی و وای کرد ترس هەمووگیانم داگیر بکات ، دڵنیام ئەویش وەک سوڵتان بیر دەکاتەوە نایەوێت من،کچم ببێتتالین:خەیاڵم لە شوێنێکی دوورە .
دەستەکانی لەسەر کەمەرم لابرد و ڕووی منی سوڕاند منیش سەیری پێش خۆمم دەکرد و بوێریم نەبوو لە ڕوخساری بڕوانمتایهیۆنگ:خەیاڵت لەچ جێیەکی نەفرەتیە کە بە قژی تەر و بەو جلە تەنکانەوە لێرە وەستاوی وەک چلورەت لێهاتوە .
چەناگەمی بەتوندی گرت و سەرمی بەرز کرد و وای کرد لەڕوخسارە توڕەکەی بڕوانم ، باشە بۆوا توڕەیە دیسان
نەکا سوڵتان قسەی کرد بێتو لەمنی هاندابێت ، بێ قسە بووم
YOU ARE READING
(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????
Romanceگرینگ نیە کە کێت خۆشدەوێت گرینگ ئەوەیە من تۆم خۆشدەوێت...!