Episode(13)💙

583 61 170
                                    

خەیاڵ بکەو چێژ ببینە💙

کومێنت لەناو دێڕەکان💙

Pov:talin

.لەکۆتاییدا ئەو ڕۆژە هات کە بە ڕۆژی مەرگی من ناسراوە، ئەوە ڕۆژە هات کە دەبێ بە پێیەکانی خۆم بەرەو دۆزەخ بچم، ئەو ڕۆژە هات کە لێی دەترسام ،بە چوار خانم خەریکی ڕازاندنەوەی منن ، وە ئەوەی زۆر دڵم بەو هاوسەرگیریەی خۆش بێ ، چەند جارێک ماکیاژەکەیان بۆ چاک کردووم چونکە ناتوانم فرمێسکەکانم بوەستێنم  ، هەست بە توڕە بوونی ئەوان دەکەم بەڵام  ناتوانن  دەری بڕن چونکە دەترسن لە تایهیۆنگ، ئێستا بۆ جاری سێیەم خەریکی چاک کردنی بەشی چاوەکانم بوون ، چونکە دیسان فرمێسکەکانم ڕژا بوون ، ئەوان بێزار ببوون،

"خاتونەکەم تکایە چیتر کاری ئێمە گران مەکە ئێمە بە جوانترین شێوە تۆمان ڕازاندۆتەوە ،تکایە دووبارە مەگریەوە ، نامانەوێ کارەکەمان لەدەست بدەین "
یەکێک لە کچەکان وتی و لەبەرامبەرم وەستا ، سەیری ئاوێنەکەی پێش خۆمم کرد زۆر جوان بووم ، لەناو ئەو جلە بوکێنیە ، قژەکورتەکەمیان کۆکردبۆوە  بە تەسریحەو مرواری ڕازێندرابۆوە ، ماکیاژێکی زۆر مۆدێرن و جوانیان بۆم کرد بوو ، چاوەکانم عەدەسەی شینیان بەکار هێنابوو ، و ئایلاینەر و ماسکراو شتەکان زۆر جوان ڕەنگە شینەکەیان دەرخستبوو ، چاوەکانم زۆر جوان بوون ، بەو جۆرە لە کچە ڕووسیەکان دەچم ، کوڵمەکانم وەک پەڕی گوڵێکی ناسک پەمەیی و ئاڵ بوون ، لێوەکانم ڕەنگی شەڕابیان هەبوو  ، سەیری ئەو شۆخو شەنگیەی خۆمم دەکرد ،

ئایە بەو جۆرەی لە دەرەوە جوانم ، لەناخیشەوە وام ؟ وڵام نەخێر ، چونکە ئەو جوان و شۆخو شەنگیەی ئێستا من لەخەیاڵەکانم بۆ کوکیم دانابو بەڵێنم دابوو جلی سپی یان بۆ ئەو یان بۆگڵ بیپۆشم ، بەڵام شکاندم ، وا بڕیار بوو ئاهەنگێکی سادەو جلێکی سادەم هەبێ کە تەنها ئەندامانی خێزانەکەم ئامادە بن و ئاهەنگەکەمان وەک خۆشەویستی من و کوکی سادەبێت ، بەڵام هەمووی وەک گەڵای پایز هەڵوەرین خەونەکانم نەهاتنە دی ، ئاواتەکانم لەناو چون ، بەهۆی کیم تایهۆنگەوا ، دیسان گوێم لە بۆڵەی ئەوکچانە بوو

"خاتونە جوانەکەم ، چیمان پێ وتی مەگری ، بۆچی دەگریت ؟ هەمووکچێک ئاواتی ئەوەیە هاوسەر گیری لەگەڵ کیم تایهیۆنگ بکات و ببێت بە هی ئەو بەڵام تۆ دەگریت ،دڵنیام فرمێسکی خۆشیە"
کچەکە بە توانجەوە قسەی دەکرد ئاخر ئەوەی من دەزانم ئێوە نای زانن ، ئەوەی ئێوەدەتان هەوێت من نامەوێت

"ببورە دەتوانی بۆمی چاک بکەیتەوە؟"
وتم و بەچاوێکی تکاوە ، کچەکەش ئاهێکی قۆڵی هەڵکێشاو سەری بە بەڵێ جوڵاند و دەستیکرد بە چاک کردنی من دووبارە و  ژورەکەیان بەجێ هێشت ،
و دەنگی دەرگا هات لە ئاوێنەکەوە سەیرم کرد  کەمێک شۆک بووم ، باوەرم نەدەکرد ئەو بێت بۆئێرە

(کَەَوُتْن بُۆ پِیِاوِێٓکِیِ تْر)????Falling for another man????Where stories live. Discover now